گۆڕانێکی گەورە لە نرخی نەوتدا ڕوودەدات

0

نوچەنێت

نرخی نەوت گۆڕانێکی بەخۆیەوە بینیوەکە لە ساڵی 2009 تا ئێستا ئەو گۆڕانە گەورەیە لە نرخی نەوتدا ڕووی نەداوە.

بازاڕەکانی جیهان جموجۆڵی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان تۆمارکرد،سەرچاوە ئابوورییەکانی جیهان هۆکاری ئەم بەرزبوونەوە کتوپڕەی نرخی نەوت بۆ چەند هۆکارێك دەگەڕێننەوە.

وڵاتی چین بڕیاری داوە چاوخشاندنەوە بە ڕەوشی ئابووری وڵاتەکەیدا بکات،لە لایەکی ترەوە دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە چیدی نەیجیریا ناتوانێت نەوت هەناردە بکات.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە هەناردەی نەوتی نایجیریا پەکی کەووتووە و کەمی یەدەگی کۆگا نەوتییەکانی ئەمەریکا کاریگەری ئەرێنییان لەسەر نرخی نەوت دروست کردووە.
نرخی نەوت تەنها لە پێنج شەمموی ڕابردووە لە سەدا 10 زیادی کردووە، ئێستا لە بازاڕەکانی نرخی نەوتی برێنت لە سەرەتای ئەم بەیاننیەوە تا ئێستا بە 47 دۆلار و 93 سەنتە.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو ڕێژەی 4:42 سەنت زیادی کرد، کە ئەمەش دەکاتە لە سەدا 10:25 ی نرخی نەوت.

لە تەکسااس نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بە ڕێژەی لە سەدا 3.96دۆلاری بەخۆیەوە بینیوە و نرخی نەوتی خاوی تەکساس لە بازاڕەکانی جیهان بە 43 دۆلار و یەك سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com