نوچەنێت
ماوەی چەند کاتژمێرێکە گەریلاکانی ناوشاری پەکەکە و سەربازەکانی حکومەتەکەی ئاکەپە لە باکووری کوردستان لە شەڕێکی قورسدان.
سەرچاوەکان لە جزیرەوە ئاماژە بەوە دەکەن گەریلاکانی پەکەکە بە چەکی سووك و قورسەوە هێرشیان بۆسەر چەند بنکەیەکی سەربازی حکومەتی تورکیا دەست پێکردووە و ماوەی چەند کاتژمێرە شەڕ و پیا پرژان لە نێوان هەردوولا ڕوویداوە.
دوای ئەوەی ژێرشەکەی گەریلاکان ئەوەندە چڕ بووە بە سەربازانی ئەو بنکانە نەتوانراوە بەرگرییەکی باش بکەن،هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بۆ پاڵپشتی و هاوکاری گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تا ئەم نزیکانەش شەڕێکی سەخت بەردەوامی هەبووە.
لە پێکدادانەکاندا سێ سەربازی تورکیا بریندارن و چوار کەسی مەدەنیش بریندار کراون کە تا ئێستا نازانرێت بریندارەکان کێن،سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و برینی چەند کەسێکیان سەختە.
پەکەکە باس لەوە دەکات هۆکاری بریندار بوونی مەدەنییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سوپای تورکیا بێ گوێ دانە هیچ بەربەستێك هێرشی کردووەتە سەر هاوڵاتییانی مەدەنی و شەش کەسی بریندار کردوون.