نوچە-بی بی سی فارسی
ئەمڕۆ پێنج شەممە،٢٧ی ئاگۆست ،سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئێران رایانگەیاند کە پاسدار ئەحمەد حەیاری،فەرماندەی گوردانی ئیمام حسێنی شاری شوش سەر بە پارێزگای خوزستان،بە هۆی شەڕ و پێکدادن لە گەڵ هێزەکانی داعش لە بەرزاییەکانی”لاذقیە”ی سوریە کوژراوە.
هەواڵدەریی ئیرنا لە زاری بەرپرسێکی بەسیجەوە دەڵێ کە ئەحمەد حەیاری کە ئەم دواییانە رەوانەی سوریە کرابوو،لە لایەن “تیرۆریستیە تەکفیریەکانی داعشەوە”کوژراوە.
تا وەکوو ئێستا دیار نییە کە حەیاری لە گەڵ هێزەکانی ژێرفەرماندەیی خۆی رەوانەی سوریە کراوە یان ئەوەی کە بۆ ئەنجام دانی مەئمورییەتی تایبەت چووەتە سوریە.