نوچەنێت
دکتۆر بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ سایتی نیقاشدا گفتوگۆ دەکات و باسی قەیرانی سیاسی عێراق و کوردستان دەکات و دەڵێت “چیتر خه‌ڵك پێی قبوڵ ناكرێت”.
بەرهەم ساڵح کێشەکانی کوردستان و عێراق باس دەکات و بەرهەم ساڵح پێی وایە عێراق پڕۆژەی چاکسازی لەسەر دەستی حەیدەر عەبادی راگەیاندووە،ئەوەی لە عێراق ڕوو دەدات جیاوازترە لە کوردستان.
دکتۆر بەرهەم لەو بارەیەوە دەڵێت” پێموایه كێشه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان جیاوازه، كوردستان هه‌ر نه‌بێت به‌ویژدانه‌وه هه‌ڵی بسه‌نگێنین ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه دیووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له خوارووی عیراقه‌وه دێن سه‌رسامن به پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان، به‌ڵام بۆ من و تۆ ئه‌م پێشكه‌وتنانه هه‌موو شتێ نین و كۆمه‌ڵێ كه‌موكورتی هه‌یه له‌پاڵ ئه‌م پێشكه‌وتنانه چ له‌بواری گه‌نده‌ڵی یاخود وه‌به‌رهێنان بێت”.
ئەو سایتە پرسیاری ئەوە لە بەرهەم ساڵح دەکات ئایا هاوشێوەی پڕۆژەکەی عەبادی بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە یاخوود نا ؟
بەرهەم ساڵح وەڵام دەداتەوە و دەڵێت”من ناڵێم هه‌مان پرۆژه، به‌ڵام به‌بێ دوو دڵی كوردستان پێویستی به پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی ریشه‌یی هه‌یه، له سیستمی حوكمڕانی و جۆری به‌كارهێنانی داهاتی گشتی و دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵات له‌م وڵاته‌دا و له هێزی پێشمه‌رگه، له كۆمه‌ڵێك له‌م گرفته گه‌ورانه‌ی كه ئه‌مڕۆ حوكمڕانی كوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن”.
بەرهەم ئەحمەد ساڵح درێژە دەداتە قسەکانی و دەڵێت””من ناڵێم پرۆژه‌كه‌ی عه‌بادی، به‌ڵكو ده‌ڵێم حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان و هێزه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان پێكه‌وه هه‌موومان هیمه‌تێك بكه‌ین و بگه‌ینه ئه‌نجامێك و نه‌خشه رێگایه‌كی جدی بۆ كار و كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان”.