محەمەدی حاجی مەحمود:دونیا پشتیوانیمان دەکات، دەبێت ئێمەش نێو ماڵی خۆمان رێکخەین

0

نوچەنێت

پارتی بە شاندێکی باڵاوە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو حزبانە دەکات کە لەدەرەوەی کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکانن و لە یەکەم سەردانیشدا سەردانی حزبی سۆشیالیستی کرد.

شاندەکە بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی و بە یاوەری کۆمەڵێک ئەندامی سەرکردایەتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی حزبەکان دەکەن.

ئەمڕۆ دوای ئەوەی لەگەڵ حزبی سۆسیاسلیستی کوردستان کۆبوونەوە مەسروور بارزانی و محەمەدی حاجی مەحموود لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی ئەنجامەکانی کۆبونەوەکەیان کرد.

مەسروور بارزابی سەرۆکی شاندی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” بیروڕامان ئاڵوگۆڕکردووە، سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانی هەرێمی کوردستان و وەڵامدانەوەی داواکانی خەڵك”

لای خۆشییەوە محەمەدی حاجی مەحموود ڕایگەیاند”بۆچوونی تایبەتی خۆمان هەیە و دوای سیاسەتی هیچ لایەك نەکەوتووین و دونیا پشتیوانیمان دەکات، دەبێت ئێمەش نێو ماڵی خۆمان رێکخەین”.
سەبارەت بەوەی کە ئایا مەترسی لەسەر پڕۆسەی سیاسی هەرێمی هەیە،مەسروور بارزانی ڕایگەیاند مەسروور بارزانی بە ئاماژەدان بەوەی: “هەڕەشە لەسەر پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان نییە، ئەگەر خەڵکێك بیانەوێت سەقامگیریی وڵات تێکبدەن، خەڵکێکی زیاتر پارێزگاری لەسەقامگیریی وڵات دەکەن”.kaka hama

بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانیش مەسروور بارزانی رایگەیاند “، باسی ئاکامی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کرد و گوتی ” ئەوەی لەهەرێمی کوردستان روودەدات پەرەسەندنی پرۆسەی سیاسییە و ناکۆکییەکان رەنگیان نەداوەتەوە لەسەر پێشمەرگە”.
مەسروور بارزانی دەڵێت”بەردەوامیی بارزانی نیشانەی ئەوەیە مانەوەی بارزانی لەپۆستەکەیدا یاساییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com