لە هێرشێكی خۆکوژیدا دوو فەرماندەی باڵای عێراقی کە یەکیان کوردە دەکوژرێن

0

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کەناڵی ئەلعەراقییەی زمانحاڵی حکومەتی عەراق هەواڵی هێرشێکی خۆکوژی بڵاوکردەوە کە تێیدا لیوایەکی سوپای عێراقی دەکوژرێت.

کەناڵی ئەلعێراقییە دەڵێت عەمید روکن سەفین عەبدولمەجید، فەرماندەی فرقەی 10ی سوپای عێراق کوژراوە،کوژرانی ئەو فەرماندەیە لە ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی بووە بۆ سەر ناوچەی (جرایش) کە ١٨ کیلۆمەتر لە شاری ڕوومادی دوورە .

هەر لە هێرشە خۆکوژییەدا لیوا روکن عەبدولرەحمان مەهدی ئەبو رەغیف، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و 4 لە پاسەوانەکانی لە باکووری رومادی کوژراون.

رومادی، ناوەندی پارێزگای ئەنبارە، دەکەوێتە خۆرئاوای عێراق، لەماوەی نێوان رۆژانی سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ (2015)، بەبێ بەرگری هێزەکانی سوپای عێراق داعش دەستی بەسەردا گرت.

لەمانگی تەمموزی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای ئەنباری لەژێر دەستی داعش بە بەشداری زیاتر لە 10 هەزار چەکدار لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی راگەیاند،و تا ئێستاش ئەو پێش چوونە لە پڕۆسەکەدا بەدەست نەهاتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com