مەسروور بارزانی بۆ گەیاندنی پەیامێکی تایبەتی پارتی سەردانی حزبەکانی دەست پێکرد

0

نوچەنێت

مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی ئەو شاندەی پارتی دەکات کە سەردانی ئەو حزبانەی کوردستان دەکات کە لە دەرەوەی کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکانن.

مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێك لە سەرکردایەتی پارتی گەیشتنە بارەگای حزبی سۆشیالیستی کوردستان و بۆ گەیاندنی پەیامێکی تایبەتی پارتی بۆ ئەو لایەنانەی لە دەرەوەی کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکانن.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی پارتی کە پێکهاتبوون لە مەسروور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیgrgwghthgtاسی پارتی و دڵشاد شەهاب ئەندامی سەرکردایەتی و ئەحمەد کانی ئەندامی سەرکردایەتی و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی بارەگای حزبی سۆشیالیستی کوردستانیان کرد و لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحموود لە کۆبوونەوەدان.

 

پارتی بە پەیامێکی تایبەت سەردانی ئەو حزبانە دەکات کە لە دەرەوەی کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکانن و پێیان دەڵێت ” پارتی بۆچوونی ئەوان بەهەند هەڵدەگرێت لەسەر ئەو پرسانەی، ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا هەنە و بەتایبەتیش لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان”.

بڕیارە شاندەکەی پارتی سەردانی حزبی شیوعی و چەند حزبێکی تر بکات و پەیامە تایبەتەکەی پارتی بگەیەنێتە هەموو حزبەکانی دەرەوەی کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com