سوپای پاسداران تا کۆتایی ساڵ دوو مانۆری گەورەی سەربازی بەرێوەدەبات

0

سەردار علی فەدەوی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ، لە میانەیکۆبوونەوەی بەرپرسانی بەسیجی خوێندکاری کە لە زانستگای ئیمام حوسین بەرێوەچوو، رایگەیاندووە کە تا کۆتایی ئەمساڵ سوپای پاسداران دوو مانۆری گەورەی سەربازی بەڕێوە دەبات ،دەشڵێ ئەگەری ئەوە هەیە کە لە گەڵ ئەرتەشیش مانۆرێکی هاوبەش بەرێوەببەن.

سەردار فەدەوی سەبارەت بە مانۆڕی ئەمریکا بۆ رووبەروو بوونەوە لە گەڵ بەلەسەربازیەکانی سوپا گوتویەتی:ئەمریکیەکان لە دەریا لە گەڵ سی مەترسی بەرەوروون،بەلەمە توندرەوەکان ،مین و موشەکەکانی سوپای پاسداران،هەر بۆیە سروشتیە کە خۆیان بۆ وەها مەترسیەک ئامادە بکەن.

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دشڵێ: ئەمریکیەکان هیچ سەرکەوتن و ئەنجامێک بە دەست ناهێنن،چون کە ئێمەیش درێژە بە کاروچالاکیەکانی خۆمان دەدەین و دژکرەوەی خۆمان دەبێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com