پارتی:ئیدی گوزەشت،هەموو شتێك بوو بە مێژوو

0

نوچەنیت

پارتی دیمۆکراتی کوردستان دوای ئەوەی بە هاوکاری چوارحزبی خاوەن یەک کورسی و نیوەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پاڕلەمان شکستی بە دانیشتنی ڕۆژی 19 ی ئاب هینا،ئێستا پارتی بە هەڕەشەیەکی نەرمەوە باس لە پڕۆژەکان دەکات.

چوار لایەنەکەی پاڕلەمان(گۆڕان،یەکێتی،یەکگرتوو،کۆمەڵ)باس لەوە دەکەن ئەگەر هاتوو لایەنەکان نەگەشتنە ڕێك کەوتن ئەوا جارێکی تر پڕۆژەکانیان دەهێننەوە پاڕلەمانی کوردستان.33

چوار حزبەکە بە پەیامێکی ترەوە قسەدەکەن و وەك ئەوان دەڵێن “جارێک شکستمان هێنا ئەمجارە سەرکەوتوو دەبین”،ئەم پەیامە ئاگادار کردنەوەیەکە و هەڕەشەیەکیشی لە پشتە،بەڵام پارتی بۆچوونێکی تری هەیە.

پارتی دەربارەی ئەو پڕۆژانە وەلام دەداتەوە و دەڵێت “ئیدی گوزەشت، ئەو پرۆژە یاسایانە بوونە مێژوو و جارێکی دیکە نایەنەوە هۆڵی پەرلەمان مەگەر ئەوەی لایەنەکان بسازێن و پرۆژەیەکی نوێ بێنن بۆ گفتوگۆ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com