نوچەنێت
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئەوە ئاشکرا دەکات لە کۆبوونەوەی حزبەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ ئەمەریکی و بەریتانییەکان بە ئاشکرا هەڕەشەیان لێ کراوە.
ڕۆژی ١٨ ی ئابی ڕابردوو دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا ١٧ حزبی باشووری کوردستانی کۆ کردەوە لەگەڵ برێت ماكگۆرگ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا،و نوێنەری بەریتانیا و نەتەوەیەكگرتووەكان.
ئەو کۆبوونەوەیە بۆ گەشتن بە سازان و چارەسەر کردنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بوو بە مەبدەئی سازان و ڕێك کەوتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
دڵشاد شەهاد لەو کۆبوونەوەیەدا ئەندامی شاندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بووە،دەگێڕێتەوە لە کۆبوونەوەکەدا شاندە بیانییەکان نەك ئامۆژگارییان کردوون بەڵکوو بە هەڕەشەوە پەیامی خۆیان پێشکەش کردووە و بە ئاشکرا هەڕەشەیان لێ کردوون.
دڵشاد شەهاد دەگێڕێتەوە و دەڵێت”نوێنەری ئەمریكا و بەریتانیا بە نوێنەری حیزبەكانیان گوتووە:” لە بەر خوێنی شەهیدەكانتان و كەسوكاری پێشمەرگەكان یەكڕیزی خۆتان بپارێزن و بگەنە رێككەوتن”.
دڵشاد شەهاب بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەکات و دەربارەی کۆبوونەوەی حزبەکان لەگەڵ شاندی ئەمەریکی و بەریتانی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت :” هەستم بە شەرمەزاریكرد كاتێك ئەمریكی و بەریتانییەكان دەیان گوت بۆ بەدەستی خۆتان ماڵی خۆتان وێران دەكەن، نەك هەستم بە شەرمەزاری كرد بەڵكو گریانم دەهات، پەیامەكانی ئەوان هەڕەشە بوو”.
شەهاب باسی دوای کۆبوونەوەکە دەکات و هەڵوێستی محەمەدی حاجی مەحموود دەخاتە ڕوو و دەڵێت ” دوای تەواوبوونی كۆبوونەكە كاكە حەمە بە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەی گوت تێگەیشتن؟ ئەگەر رێكنەكەوین داعش ملمان دەگرێت”.