نوچە-رادیو فردا
عەلی خامنەیی،رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیداری لە گەڵ ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی روحانی،خوازیاری ئەوە بووە کە حەسەن روحانی سەرنجی “دوژمنایەتی”ئەمریکا وئیسرائیل بدات وجەختیشی کردۆتەوە کە ئەم دوژمنایەتیە کەم نەبووەتەوە.
ئەم لێدوانانەی خامنەیی کە لە سەر ماڵپەری فەرمی ناوبراو بڵاو بۆتەوە،هەڵگری کۆمەڵێک ئاماژەیە سەبارەت بە رێکەوتنی ئەتۆمی ئەم وڵاتەیە،هەر لەم بارەوە خامنەیی هۆشداریی داوە کە لە کەمتەرخەمی بەرپرسانی وڵات بە نیسبەت دوژمنانەوە نیگەران و بەپەرۆشە.
خامەنەیی هەروەها دەڵێ:لە سەرەتای شۆرشەوە تا بە ئەمڕۆ،دوژمنایەتی سەهیۆنیزم و ئەمریکا کەم نەبوەتەوە و دەبێ بەرپرسان سەرنجی ئەم خاڵە بدەن.