نوچەنێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 38 بەشی زانستی تازە لە زانکۆکانی هەرێمی کودستان دەکاتەوە.
بڕیاری کردنەوەی ئەو بەشانە بۆ ساڵی 2015-2016 دەچێتە بواری جێ بەجێکردنەوە و سەرجەم بەشەکان بۆ ئەم ساڵی خوێندن دەکرێنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر ئەو پرسە لە لێدوانكیدا بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان وتی“ژماره‌یه‌ك داواكاری له‌سه‌ر شێوه‌ی پڕۆژه له‌لایه‌ن زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كراوه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی زانستی تازه له زانكۆكانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی”
…
عه‌باس ئه‌كره‌م وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەدرێژەی لێدوانەکەیدا وتی” وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی 38 به‌شی زانستی تازه‌ی له ژماره‌یه‌ك زانكۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی(2015- 2016) ده‌ربڕیوه.”.
…
بە پێی وتەکانی وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت “به كردنه‌وه‌ی ئه‌و 38 به‌شه له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بواری وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12 زیاتر ده‌بێت و به سه‌دان قوتابی هه‌لی خوێندنیان له زانكۆ بۆ ده‌ڕه‌خسێت”.