مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تێلفۆنیدا دەستخۆشی و سوپاسگوزاری خۆی بۆ هێزەکانی پێشەمرگەی کوردستان دەردەبڕێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لایەن کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و محەمەدی حاجی مەحموود سەرپەرشتیاری میحوەرەكانی كەركووك و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەكەی حەفتا بە جیا پێوە دەکرێت و لە سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی پێشمەرگە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەنەوە،بارزانی سوپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم سەرکردەکان و پێشمەرگەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەکات.
……
بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دەستخۆشی لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و سەرپەرشتیاری میحوەرەكانی كەركووك و وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی یەكەی حەفتا و هەموو ئەو پێشمەرگە و فەرماندە و هێزەكانی ئاساییش كرد كە بەشداری ئەو ئۆپڕاسیۆنە بوونە و سوپاسی قارەمانێتی ئەوانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان..
دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 26ـی 8ـی 2015 هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراواندا لە میحوەری باشووری كەركووك هێرشیانكردە سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش بەڕێزان كۆسرەت رەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەدی حاجی مەحموود سەرپەرشتیاری میحوەرەكانی كەركووك و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەكەی حەفتا بە جیا و، لەڕێی تەلەفۆن بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و تێكشكاندنی تیرۆریستان و ئازادكردنی سەرجەم ئەو شوێنانەی كە لە پلانی هەڵمەتی هێزی پێشمەرگەدا هەبوو ئاگادار كردەوە.
…
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا بەڕێزان جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرپەرشتیاری میحوەرەكانی كەركووك و وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی یەكەی حەفتا بە بۆنەی ئەم سەركەوتنەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان پیرۆزباییان لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرپەرشتیاری میحوەرەكانی كەركووك و وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی یەكەی حەفتا و هەموو ئەو پێشمەرگە و فەرماندە و هێزەكانی ئاساییش كرد كە بەشداری ئەو ئۆپڕاسیۆنە بوونە و سوپاسی قارەمانێتی ئەوانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
هەروەها سەرەخۆشیشی لە كەسوكاری شەهیدان كرد و هیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست.