“پشتیوانی ئەمریکا بۆ مانەوەی بارزانی لەسەرۆکایەتی بەنوسراوی فەرمی بووە”

0

نوچەنێت

لەدوای کۆبونەوە پێج قۆڵێیەکەی ئەمڕۆ، لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی کوردستانەوە، فواد حسەین ئاشکرای کرد، ئەمریکا بەفەرمی پشتیوانی لە بەردەوامیی بارزانی دەکات، لەسەرۆکایەتی کوردستان و وتی ئەو داوایەی ئەمریکاش لەلایەن نوێنەری ئەو وڵاتەوە بۆ لایەنەکان خوێندراوەتەوە.

ئەمرۆ دوای پێنجەمین کۆبونەوەی پێنج لایەنەکە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی کوردستان، کە لەهۆڵێ سەعد عەبدوڵڵا لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کوردستان کەیەکێک لەبەشدارانی کۆبونەوەکەیە، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لایەنەکان ئەمڕۆ لەسەر ١٣ خاڵ ڕێککەوتون، و رۆژی یەک شەممەی داهاتوشیان دیاریکردووە بۆ سازکردنی کۆبونەوەی داهاتوو.

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کوردستان، لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا بۆ یەکەم جار بەشێوەیەکی فەرمی هەڵوێستی ئەمریکای لەبارەی سەرۆکایەتی کوردستانەوە ئاشکرا کرد و وتی” هەڵوێستی ئەمریکا لەڕێگەی ئەو شاندەوە راگەیەنرا کە بەشداربوو لەو کۆبونەوەی لەنێوان لایەنەکانی بەشدار لەپەڕلەمان و حکومەت راگەیەنرا، جارێکی تریش لەوکۆبونەوەی کەلەنێوان پێنج لایەنەکە سازکراو تابەیانی بەردەوامیی هەبوو راگەیەنرا، هەڵوێستیان وازح بوو، کەپشتیوانی لەبەردەوامبوونی جەنابی سەرۆکی هەرێم دەکەن، لەسەرۆکایەتی کوردستان تا هەڵبژاردنی داهاتوو”.

فواد حسەین وتیشی ئەو هەڵوێستەیان “بەوازحی خوێندەوە”، بەپێی ئەو قسەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کوردستان راگەیاندنی هەڵوێستی ئەمریکا، وەک هەندێ رۆشنبیر دەڵێن،تەنها قسەی نوێنەرەکانیان نەبووە، بەڵکو هەڵوێستی فەرمی ئەمریکا و بەنوسراوی فەرمی بووە، کە بەنوێنەرەکانیان دراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com