نوچەنێت
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی دژی چەکدارانی داعش دەستپێکردوو لە ئەنجامدا چەندان گوندی ژێر کۆنتڕۆلی چەکدارانی داعش ئازاد کران.
سەرچاوە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیانێکی گەورەیان لە چەکدارانی داعش داوە و چەندان چەکداری ئەو ڕێکخراوە کوژراو و بریندار کراون.
سەرچاوەکانی هێزی پێشمەرگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزەكانی پێشمەرگە لەماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێر توانیان 11 گوند لەوانەش ئەلبونەجم، تەل بەسڵ و سماگەی گەورە و سماگەی بچووك و ریانە و البوشەهاب و تامور و تل زەرگە و دبەجە لە دەستی چەکدارانی داعش وەربگرنەوە.
شێخ جەعفەر شێخ موستەفای وەزیری پێشووی پێشمەرگەی کوردستان و فەرمانداری هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان لە باشووری کەرکووکەوە ڕایگەیاند”گەورەترین هێزی تیرۆریستانی داعش لەم ناوچەیە بوون”
هەروەها شێخ جەعفەر ڕایگەیاند”چەکدارانی داعش لەبەرنامەیاندا هەبوو لێرەوە پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگە بدەن، بەڵام لەم چەند رۆژەی رابردوو هێزە هاوپەیمانەكان بەبەردەوام بۆردومانی بنکەکانی تیرۆریستانی داعشیان كرد لەم ناوچەیە لەبەر ئەوەی بەرچاو روونیان هەبوو لە هێنانی هێزی داعش بۆ ئەم سنوورە بۆیە هێزەكانی پێشمەرگە ئەم هێرشە بەربڵاوەیان كرد بۆ پاككردنەوەی ناوچەكە لە داعش”
…
عەمید عەبدوڵا محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتنی سلێمانی راگەیاند: “هێزەكانی پێشمەرگە ئەمڕۆ توانیان بەسەركەوتووی 11 گوندی سنووری شارۆچكەی داقووق لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە و لەو شەڕەدا بەدەیان تیرۆریست كوژراون و پلانەكە بەسەركەتووی كۆتایی پێهات”.
……
لەم دەستکەوتە گەورانەدا هێزی پێشمەرگە بێ زیان نەبوو،سەرچاوە تەندروستییەکانی شاری کەرکووك ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شەهید و برینداری هەیە.
بەپێی ئامارەكانی نەخۆشخانەكانی كەركووك پێشمەرگە لەو شەڕەی ئەمڕۆدا 4 شەهید و 13 برینداری هەبووە.