ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان
له‌نێوان خه‌باتی دوێنێ و خه‌ونی ئه‌مڕۆدا
ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ناوچه‌كه‌و عێراق و جیهان زه‌مینه‌ی بۆ گه‌لی كورد خۆش كردووه كه‌دوا بریاری خۆی بدات ئه‌مه ده‌رفه‌تێكیتره‌و پێناچێت دوای ئه‌مه هه‌لی هاوشێوه‌ی تر بۆ پرسی سیاسی گه‌له‌كه‌مان بڕه‌خسێت
ئه‌وه‌ی سیڤه‌ری نوێی بۆ كورد زیندوو كردووه‌ته‌وه شۆرش و راپه‌رینه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه، ئەگەر نەتوانێت سوود له‌م پێشهاته وه‌ربگرێت لۆزان بۆ خۆی ده‌خوڵقێنێت
كامیل مه‌حمود
ده‌ستپێك:
خه‌ون و بینینه‌كه‌ی له‌حاڵه‌تی نائاگایی و نووستندا له‌ژیانی هه‌موو مرۆڤێكدا حزووری هه‌یه‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی زاكیره‌ی مرۆڤه له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كانی رابردووی، ژیان و ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ریدا تێپه‌ریوه.. یان واقیعێكه‌و به‌دی نه‌هاتووه‌و مرۆڤ له‌حاڵه‌تی ئاگاییدا كار بۆ به‌رجه‌سته‌بوونی ده‌كات و بووه‌ته به‌شێك له‌هیوا ئومێدی به‌رده‌وامی و ئه‌م هیوایه‌ش به‌خه‌ونێكی به‌دینه‌هاتوو وێنا ده‌كرێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م مرۆڤه له كاته‌كانی نووستن و حاڵه‌ته نائاگاییه‌كه‌شیدا خه‌ون به‌دیهاتنیه‌وه ده‌بینێت.
خه‌ونی مرۆڤه‌كان دوو جۆری مومكین و مه‌حاڵی هه‌یه، كه مومكینه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه پێش بینینی خه‌ون و چوونه ناو دنیای یۆتۆپیایی حاڵه‌ته‌كه، له‌ئاگاییدا كار بۆ هێنانه‌دی كراوه‌و ده‌كرێت بێته‌دی، به‌ڵام پێش به‌دیهاتنی ده‌بێته خه‌ونی خاوه‌ن كار‌و هه‌وڵه‌كان و زیارتر ئومێدیان پێ ده‌به‌خشێت، جۆری دووه‌میان خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌و زیاتر ره‌هه‌ندێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری هه‌یه‌و ئامانجێكی ستاتیكی له‌خۆ گرتووه نه‌ك خوڵقاندنی واقیعێكی كرده‌یی له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌م جۆره خه‌ونه‌یان زیاترله‌حاڵه‌تی ئاگایی شاعیره‌كاندا ڕوو ده‌ده‌ن.
ئێمه‌ی كورد‌و خه‌ڵكی كوردستان ساڵه‌هایه‌كی دوور‌و درێژه خه‌ون به بوونێكی سه‌ربه‌خۆو دوور له‌ژێرده‌سته‌ییه‌وه ده‌بینین، زیاتر له‌گه‌ڵ خه‌ونێكدا رۆژو شه‌وه‌كانمان به‌ڕێ ده‌كه‌ین كه له‌واقیع و مێژووی نزیكماندا ئه‌زموونێكی پێشینی چه‌سپاوی نییه‌و ئه‌زموونی ئه‌وانیتری ده‌وروبه‌رمان ده‌بینین كه‌وه‌ك ئێمه گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ن و خاوه‌نی ئه‌و واقیعه به‌دیهاتووه‌ن كه ئێمه‌ی كورد هێشتا خه‌ونی پێوه ده‌بینین، ئه‌م بوونه واقیعییه‌ی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی له‌ئێمه بچووكتره كه‌هێنانه‌دی خه‌ونی ئێمه ده‌كاته مومكین و له‌خه‌ونی شاعیرانه دووری ده‌خاته‌وه.
كورد له‌ماوه‌ی زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌كدا خه‌باتی نه‌پساوه‌ی كردووه‌و خوێن و ماڵی له‌پێناوی هێنانه‌دی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆبووندا داوه، هه‌رچه‌نده زه‌مه‌نی دۆزه‌كه‌ی درێژه‌ی كێشاوه‌و ئامانجی له‌مێژینه‌ی به‌دی نه‌هاتووه، به‌ڵام هێشتا هیوابراو نه‌بووه‌و به‌رده‌وام خه‌ون به‌رۆژێكه‌وه ده‌بینێت كه له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردیدا چاره‌نووسی خۆی ببینێته‌وه.
خه‌باتی دوێنێ
كورد له‌مێژووی كۆنی خه‌باته‌كه‌یدا ده‌یان نموونه‌ی فیداكاری و مه‌شهه‌دی ناوازه‌ی شۆرشگێرانه‌ی تۆمار كردووه، كه له‌پێناوی رزگاری و سه‌ربه‌خۆییدا رووبه‌رووی داگیركه‌ران بووه‌ته‌وه‌و هه‌ندێ كات به‌ئیراده‌ی پۆڵاینه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌حاڵدا جه‌نگاوه، له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی سه‌ده‌ی رابردوویدا بارودۆخه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و نه‌بووه‌و زه‌مینه بۆ هاتنه‌دی خه‌ونه‌كه‌ی نه‌ره‌خساوه، به‌ڵام ئه‌مه ئامانجی به‌سه‌ركرده مێژووییه‌كانی كورد نه‌گۆڕیوه‌و دروشمی هه‌میشه‌یی دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان سه‌ربه‌خۆیی بووه، ئیراده‌ی جوداخوازی و سه‌ربه‌خۆبوون له‌كییان و بوونی ئه‌واندا له‌هێزی دوژمن و سوپای زه‌به‌لاح و جبه‌خانه‌كانیان باڵاتر بووه.
سه‌ركرده‌كانی خه‌باتی دوێنێمان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له‌وه‌دا چركردبوویه‌وه كه كورد ببێته خاوه‌نی خۆی و وه‌ك گه‌لانی ناوچه‌كه قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، بارودۆخه‌كان هه‌رچۆنێك بووبێت و هێزی داگیركه‌ران له‌هه‌ر ئاستێكی سه‌رسورهێنه‌ردا كاردانه‌وه‌ی نواندبێت، ئه‌وان له‌خواست و داوای گه‌له‌كه‌یان پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه‌و مانشێتی پرس و دۆسیه‌كه‌ی ده‌ستیان له‌سه‌رمێزی گفتوگۆ‌و له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ و رووبه‌رووبوونه‌وه‌شدا بریتی بووه له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
پانۆرامای خه‌باتی ئه‌م سه‌ده‌و نیوه‌ی رابردوو ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و پاساوه سیاسی و خۆدزینه‌وه به‌رچاوانه‌ی ئه‌مرۆ له‌ئه‌جێندای شۆرش و خه‌باتی سیاسی سه‌ركرده‌كانی دوێنێماندا نه‌بووه، هه‌موو شۆرشه گه‌وره‌كانی كورد‌و كارنامه‌ی سه‌ركرده‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌پێوه‌رو رووانینه‌كانی ئه‌مرۆی سه‌ركردایه‌تی كوردستان مامه‌ڵه‌یان نه‌كردووه‌و ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانیان نه‌گۆڕیوه‌ته‌وه به‌و چاره‌سه‌ره‌ی داگیركه‌ران و زلهێزه‌كان به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووین، با بگه‌ررێینه‌وه بۆ هه‌ندێك له‌نموونه‌كانی گۆڕه‌پانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆییداو دڵسۆزی و نه‌به‌ردی سه‌ركرده‌كانی دوێنێ ببینین.
– شیخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری، یان شه‌مزینی، سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌مین بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌پێناوی یه‌كخستنی كورد‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا كه له‌یه‌ك كاتدا شۆرشێكی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ردوو گه‌وره‌هێزه‌كه‌ی ناوچه‌كه (توركیای عوسمانی و ئێرانی قاجری) له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می زایین‌دا به‌رپا كرد، نه‌هری ساڵی1880 له‌شه‌مزینان كۆنگره‌یه‌كی رێخكست و سه‌دان كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی كوردی تیادا ئاماده بوون، مه‌به‌سته‌كه‌ش یه‌كخستنی ریزه‌كانی خه‌ڵك و سه‌رۆك هۆزه‌كان و ئاماده‌سازی بوو، بۆ به‌رپاكردنی شۆرش و پلاندانان بۆ قۆناغه‌كانی ئایینده.
به‌هۆی ئه‌و نفوزه دینییه‌ی كه‌له‌ناو خه‌ڵكی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا هه‌یبوو توانی سه‌رمایه‌یه‌كی مرۆیی گه‌وره بۆ ئه‌داكردنی شۆرشه‌كه‌ی ساز‌و ئاماده بكات و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا كۆنترۆڵی زۆرێك له‌ناوچه كوردییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ی كرد، به‌ڵام دواتر سوپاكانی ئێران و توركیا‌و روسیا كه ئه‌مانه نه‌یاری یه‌كتریش بوون یه‌كیان گرت و گه‌مارۆی شۆرشه‌كه‌یان دا‌و سه‌ركوتیان كرد‌و شێخی سه‌ركرده‌یان به‌دیل گرت و دوای ماوه‌یه‌ك دووریان خسته‌وه بۆ شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز‌و هه‌ر له‌وێش كۆچی دوایی كرد.
– شۆرشی شێخ سه‌عیدی پیران: ئه‌م شۆرشه‌ش هه‌ڵگری هه‌مان ئامانجی شێخی شه‌مزینی بوو، كه بریتی‌بوو له‌رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، شۆرشه‌كه به‌سه‌ركردایه‌تی زانا‌و كه‌سایه‌تی ئایینی (شێخ سه‌عیدی پیران) دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی توركیا‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌ڵگیرسا، ئامانجی سه‌ره‌كی راپه‌رینه‌كه رزگاركردنی ناوچه‌كانی كوردستان و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت بوو، كه له‌م رووه‌وه به‌رنامه بۆ كاتی ده‌ستپێكردنی شۆرش و چالاكییه مه‌یدانییه‌كان دانرابوو، به‌ڵام رووداوێكی نه‌خوازراو به‌ناچاری كاتی شۆرشه‌كه‌ی پێشخست و به‌رنامه‌و پلانه‌كانی تێكدا، ئه‌مه‌ش ده‌رهاوێشته‌ی خراپی لێكه‌وته‌وه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی شۆرشه‌كه‌ش بوو، راسته ئه‌و ڕووداوه به‌رنامه‌و كاتی به‌رپابوونی شۆرشه‌كه‌ی گۆڕی، به‌ڵام ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی شۆرش و سه‌ركرده‌كه‌ی كه‌رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی بوو وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و له‌رووی ناچاری و ته‌كتیكیشه‌وه بێت به‌دیلێكیتر ڕانه‌گه‌یه‌نرا، تا ئه‌وكاته‌ی كۆتایی به‌بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخی پیران هات و له(30ی حوزه‌یرانی 1925)دا خۆی هه‌ندێك له‌هاوسه‌نگه‌ره‌كانی له‌سێداره دران.
– شۆرشی ئاگری دا‌غ: له‌دوای سه‌ركوتكردنی شۆرشه‌كه‌ی شیخ سه‌عیدو له‌داردان و شه‌هیدكردنی خۆی و هاوه‌ڵه‌كانی، كۆتایی به‌خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی له‌هه‌ناوی گه‌له‌كه‌مان و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و كاته‌ی گه‌لی كورددا له‌بارنه‌چوو، به‌ڵكو جارێكی‌تر هه‌وڵه‌كان یه‌كیانگرته‌وه له‌ناو بزووتنه‌وه‌یه‌كیتری سیاسی‌دا به‌ناوی(كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون)و به‌رنامه بۆ به‌رپاكردنه‌وه‌ی شۆرش دانرایه‌وه‌و ئاڵای سه‌ركردایه‌تی شۆرشه‌كه درایه ده‌ستی(ئیحسان نوری پاشا)و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌داستانه‌كانی(ئاگری دا‌غ)دا خولێكی تری جه‌نگی دژی سوپای ئه‌تاتورك به‌رپا كرده‌وه‌و دوای نه‌به‌ردییه‌كی بێ وێنه‌ی شۆرشگێره‌كان، وه‌ك نه‌ریتی شه‌ره‌نگێزانه‌ی خۆیان سوپای زه‌به‌لاحی تورك له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆی شۆرش و به‌ره‌كانی جه‌نگی دا‌و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی كه‌مالییه‌كان شكستی به‌و هه‌وڵه سه‌ربه‌خۆییخوازه‌ی كورد هێنا.
شۆرشی شیخ مه‌حمودی حه‌فید: شێخ مه‌حمود كه له‌بارودۆخێكی هه‌ستیارو پر له‌ململانێی توندی ناواچه‌كه‌دا له‌نێوان توركه‌كان و ئینگلیزدا هه‌میشه چاوی له‌وه‌بوو حوكمدارییه‌ك بۆ كورد دابمه‌زرێنێت و خۆی ببێته مه‌لیك و حاكمی وڵاته‌كه‌ی، كاتێك ده‌كرێته نه‌قیب و موته‌سه‌ریفی سلێمانی و ئینگلیزه‌كان نفوزی تورك لاواز‌و كه‌م ده‌كه‌نه‌وه له‌سلێمانی و شوێنه‌كانی تری كوردستان، سه‌قفی خواره‌وه‌ی داواكانی شێخ ئه‌وه‌بوو كه ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی له‌وبه‌شه‌دا دابمه‌زرێت كه له‌ژێرده‌ستی ئه‌ودایه‌و دواتر ناوچه‌كانیتری بخرێته‌وه سه‌ر كه ده‌كاته كوردستانی ژێر ده‌ستی ئینگلیزه‌كان.
ئه‌مه هه‌وڵه‌كانی بوو له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزی داگیركه‌ری ئینگلیزی‌دا كه عێراقیان له‌ژێرده‌ستتدا بوو، له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش هه‌وڵه دبلۆماسییه‌كانی چر كرده‌وه بۆ گه‌یاندنی ئه‌م خواست و ئامانجه‌ی كورد به‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاته زلهێزه‌كانیتر، كاتێك كۆنفرانسی ئاشتی له‌پاریس رێكخرا شێخ وه‌ك ره‌فیق حیلمی له‌یاداشته‌كه‌یدا باسی ده‌كات مه‌زبه‌ته‌یه‌كی ئاماده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته شه‌ریف پاشا له فه‌ره‌نسا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كۆنفرانسه‌دا وه‌ك نوێنه‌ری كورد بیخاته ڕوو، كه به‌داخه‌وه نه‌توانرا نامه‌كه بگه‌یه‌نرێته ناوبراو، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م هه‌لومه‌رجانه ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌خۆبوونی له هه‌ناوی شێخ مه‌حمود و هه‌واداره‌كانیدا لاواز نه‌كردو مه‌لیكی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه دوو شۆرشی دژی ئینگلیزه‌كان به‌رپا كرد.
جمهوری كوردستان: ئه‌زموونی حوكمداری كورد‌و به‌رجه‌سته‌بوونێكیتری له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع ئه‌و چه‌ند مانگه‌بوو كه پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د، له‌مه‌هاباد ئه‌دای كرد‌و له‌ناو بارودۆخێكی ناسه‌قامگیری ئیقلیمی و جیهانیدا په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی به حكومه‌تی ئێران و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان دا، كه ئه‌مه له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌دا پێك نه‌ده‌هاته‌وه، به‌تایبه‌تی كه‌به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان و حكومه‌تی شاهه‌نشاهی تێكه‌ڵاو بووبوون و تاران هه‌موو سازشێكی بۆ ئه‌وان ده‌كرد به‌و مه‌رجه‌ی خه‌ونی سیاسی كوردی بۆ له‌بار به‌رن.
ئه‌مانه به‌شێك بوون له‌هه‌وڵه‌كانی كورد‌و سه‌ركرده‌كانی كه له‌قۆناغه‌كانی رابردوودا ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان كردبوویه، ئامانجی خۆیان و جگه له‌و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه مێژوو شتێكیتری له‌جۆری ئۆتۆنۆمی و شه‌راكه‌تی سیاسی و دابینكردنی مافی كلتووری و هه‌ندێ پینه‌و چاره‌سه‌ری كاتیی له‌م جۆرانه‌ی بۆ تۆمار نه‌كردووین، كه‌ئێستا ئه‌مانه بوونه‌ته ئه‌لته‌رناتیڤی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
زه‌مینه‌ی ناله‌باری شۆرشه‌كان:
گومان له‌وه‌دا نییه كه هه‌موو شه‌ڕو رووبه‌رووبونه‌وه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ سوپا به‌هێزه‌كانی عوسمانی و دواتر توركی و ئێرانی و به‌ریتانیدا جه‌نگی نابه‌رمبه‌رو شۆرش و راپه‌رینی ناو بارودۆخه هه‌ستیارو دژواره‌كان بووه، به‌ڵام هه‌لومه‌رجێك كه داگیركه‌رانی كوردستان سه‌پاندوویانه‌و بارودۆخێك كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی كورده‌وه خوڵقێنراوه، سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی له‌داوا ره‌واكانی خۆیان پاشه‌كشه پێنه‌كردووه‌و ده‌ستبه‌رداری نه‌كردوون له‌مافی سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری خاك و وڵاته‌كه‌یان.
خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعیانه‌و شرۆڤه‌ی بابه‌تی شۆرشه‌كانی كورد ئه‌و راستیانه‌ی تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه هه‌موو ئه‌و پاساوانه‌ی دواتری سه‌ركردایه‌تی كورد كه‌پاشه‌كشه‌و نسكۆ‌و گۆرینه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی خه‌بات و شۆرشی كرده حاڵه‌تگه‌لێكی ئاسایی، له‌سه‌رده‌مه‌كانی نه‌هری و پیران و حه‌فیدو قازی موحه‌ممه‌دیشدا هه‌بوون، به‌ڵام ئیراده‌ی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی به‌هه‌ناوی سه‌ركرده‌كانی دوێنێدا رۆچووبوو، له‌كاتێكدا ئه‌و ئیراده‌یه له‌ناخ و هه‌ناوی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مرۆماندا به‌دی ناكرێت.
هیچ رژێمێك له‌رژێمه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان به‌ئه‌ندازه‌ی رژێمی توركیای كه‌مالی هه‌وڵی پاكتاوی نه‌ژادی كوردی نه‌داوه‌و سیاسه‌ته‌كانی حه‌شای له‌بوونی كورد نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت رژێمی به‌عسی عێراقیش ئه‌و سیاسه‌ته جه‌نگییه نامرۆییه‌ی دژ به‌كوردی له كه‌مالییه‌كانه‌وه وه‌رگرتبوو، به‌ڵام هه‌موو سه‌ركرده‌كانی شۆرشی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌ی باكووری كوردستاندا خاوه‌نی ئه‌جێندای جوداخوازی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بوون نه‌ك هه‌ندێ چاره‌سه‌ری كاتی و نامه‌وزوعی.
هه‌موو سه‌ركرده مێژووییه‌كانی كورد ده‌ركیان به‌و واقیع و زه‌مینه مه‌یدانییه ده‌كرد كه له‌سه‌ری راوه‌ستابوون و ئه‌دای شۆرش و خه‌باتی خۆیان ده‌كرد، سیاسی و به‌رچاوڕوون بوون به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێستای كوردستان و بگره زیاتریش، ئه‌وان بۆیه ئه‌وه‌نده هۆگری سه‌ربه‌خۆیی بوون و لێی نه‌ده‌چوونه دواوه، چونكه پێش به‌رپاكردنی شۆرش و پێشه‌نگایه‌تی خه‌ڵك خۆیان سه‌ربه‌خۆو ئازاد كردبوو به‌و مانایه‌ی كه‌پاشكۆی بریارو پرۆژه‌و ئه‌جێندای هیچ لایه‌ك نه‌بوون جگه له‌گه‌له‌ی خۆیان.
شێخی شه‌مزینی له‌بارودۆخێكدا شۆرش به‌رپا ده‌كات و بیری یه‌كخستنه‌وه‌ی كورد‌و سه‌ربه‌خۆبوونی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ناوچه كوردییه‌كان له‌ناوجه‌رگه‌ی نفوزی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمان و ئێرانی‌دا بوون، گه‌لێكی بنده‌ستی وه‌كو كوردیش جه‌نگی دوو گه‌وره هێزی پێ نه‌ده‌كرا، به‌ڵام به‌لای سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه راسته‌قینه‌كانه‌وه ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه‌ره‌وایه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ت بكه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه‌و داگیركه‌رانی خاكه‌ت و پێشێلكردنی ژیانی ئازادانه‌ی گه‌له‌كه‌ت ڕه‌ت نه‌كه‌یته‌وه.
كاتێك شێخ سعیدی پیران روووبه‌ڕووی سوپای تورك ده‌بێته‌وه‌و نه‌خشه‌ی شۆرشه‌كه‌شی لێ تێك ده‌چێت و به‌ده‌ر له‌ویستی خۆی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی واقیعێكی نه‌خوازراوی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت، به‌پێوه‌ره‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌مڕۆی گه‌لی كوردی بارودۆخ له‌بار نییه بۆ باس و خواستی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌بێت چاره‌سه‌رێكیتر ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام شیخ ئه‌مه‌ی نه‌كردو حه‌قی خۆی نه‌خسته په‌راوێزی ناحه‌قییه‌كانی دوژمنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی پارێزراوبێت.
له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
شۆرش و ڕاپه‌رینه‌كانی رابردووی كورد‌و ئه‌و جورئه‌ت و جه‌ساره‌ته‌ی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان له‌و قۆناغه مێژووییانه‌ی خه‌باتدا ئه‌و پرسیاره‌مان بۆ دروست ده‌كات، كه ئاراسته‌ی خه‌بات و شۆرش و هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد‌و ئامانجه‌كان به‌م شێوازه نه‌مانه‌وه، بۆچی دروشمی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆو جیابوونه‌وه له‌ده‌وڵه‌ته‌كانی داگیركه‌ر بوویه خه‌ونی مه‌حاڵ و شاعیرانه له‌كتێكدا ئه‌م خه‌ونه له‌رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی رابردووی گه‌له‌كه‌ماندا به‌دیهاتنی موكین بووه؟.
بێگومان ئه‌م گۆڕانكاریانه له‌ئه‌دای كار‌و هه‌ڵویست و دروشمه‌كاندا په‌یوه‌ندی به‌ئیراده‌ی سه‌ركرده‌كانه‌وه هه‌یه كه تاچه‌نده ئیراده‌ی ئه‌وه‌یان تێدایه خه‌باته‌كه‌یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌دیهاتنی خه‌ونی قه‌واره‌و ده‌وڵه‌تی خۆماڵی بێت، كه له‌ئێستادا ئه‌و ئیراده‌یه ئه‌گه‌ر بونیشی مابێته‌وه زۆر لاواز‌و شه‌رمنانه‌یه.
ئه‌مڕۆ بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و بێ ئیراده‌ییه، پاساوی نه‌گونجانی بارودۆخی سیاسی و هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی ده‌هێنرێته‌وه، له‌كاتێكدا بارودۆخی گونجاو له‌گه‌ڵ پێشهات و هه‌لی ره‌خساو بۆ كورد له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك هاتووه‌ته پێش، به‌ڵام لاوازی ئیراده‌و غیابی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌م قۆناغانه‌دا ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌تانه‌ی به‌زایه داوه.
سه‌ركرده‌كانی دوێنێی كوردپشتیان به‌پێگه‌و نفوزی خۆماڵی و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌ستبوو نه‌ك هه‌لومه‌رجه نیوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كان، سه‌رەتا ئه‌وان باوه‌ری خۆیان نه‌ده‌شاره‌ده‌وه كه كوردیش وه‌ك گه‌لانیتر ده‌بێت چاره‌نووسیان به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه بێت و خاوه‌نی قه‌واره‌ی خۆیانبن، به‌هه‌موو رێگا سیاسی و دبلۆماسییه‌كانیان ئه‌م په‌یامه‌یان ده‌دایه هێزه داگیركه‌ره‌كان و نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كانیش، دواتر كه له‌كاردانه‌وه‌و وه‌ڵامه كرده‌ییه‌كانیان بێ ئومێد ده‌بوون شۆرش و ڕاپه‌ڕین و ڕووبه‌روبوونه‌وه‌یان به‌رپا ده‌كردو بارودۆخ و هاوكێشه ناهاوسه‌نگه‌كان سه‌قفی داوا ره‌واكانی ئه‌وانی نه‌ده‌هێنایه خواره‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ كورد‌و دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ره‌خساو به‌رده‌وامیش ده‌ره‌خسێت ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ركرده مێژووییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له‌رابردوودا بڕه‌خسایه، واته ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌تانه بۆ شێخ عوبه‌یدوڵاو شێخی پیران و شێخ مه‌حمود و سه‌ركرده‌كانی ئاگری دا‌غ و شێخی حه‌فیدو قازی بره‌خسایه ده‌مێكه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان بووین.
بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی له‌مێژینه‌ی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی كورده له‌ئێستاو رابردوودا، به‌ڵام لای سه‌ركرده‌كانی ئێستا خه‌ونێكه‌و به‌دیهاتنی ماحاڵه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی دوێنێ به‌دیهێنانی ئه‌م خه‌ونه‌یان به‌مه‌حاڵ نه‌ده‌زانی، بۆیه خه‌باتی نه‌پساوه‌یان له‌پێناودا ده‌كرد، به‌كورتی دوێنێ خه‌ون و خه‌بات بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌نها خه‌ونه.
ئه‌و هه‌له‌ی له‌ساڵی 1991 بۆ كورد ره‌خسا مه‌گه‌ر ئێستا ره‌خسابێته‌وه، كورد نه‌ك هه‌ر جورئه‌تی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی نه‌بوو، به‌ڵكو جورئه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانیتریش نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیانخاته‌وه ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ی سه‌ر به‌عێراقی فیدراڵه.
ئه‌وه‌ی رێگربوو له‌به‌رده‌م هاتنه‌دی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا ئه‌وه‌بوو كه كه‌كورد له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا(1991-2011)خاوه‌نی سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه تا خه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بڕه‌وێنێته‌وه‌و ئامانجه له‌مێژینه‌كانی بێنێته‌دی كه‌دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌وه‌ی له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بوونی هه‌بووه‌و هه‌یه كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی حزبییه كه‌هه‌ریه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی ته‌وژمێكی سیاسی‌یان كردووه نه‌ك بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد، هه‌مووشمان ده‌زانین سروشتی حزب و ته‌وژمی سیاسی وه‌هایه كه‌بۆ مانه‌وه‌ی نفوز‌و هێزی حاڵه‌ته ڕێكخراوه‌ییه‌كه‌ی زۆرجار سه‌ركرده‌كانیان خۆیان له‌به‌رپرسیاریه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار مرۆییه‌كه‌ش ده‌دزنه‌وه، هه‌ر ئه‌م سروشته حزبییه‌ش بوو له‌كوردستاندا دوو هێزه سیاسییه گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی دابه‌یه‌كداو شه‌ڕی ناوخۆی پێكردن و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ش نه‌ك هه‌ر له‌باربردنی هه‌لی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بوو، به‌ڵكو ئه‌و قه‌واره نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌شی كرد به‌دوو پارچه‌وه‌و تا ئێستاش دوو ده‌سه‌ڵاتی حزبی بوونی ماوه‌ته‌وه كه‌هه‌ریه‌كه‌یان له‌پارچه‌یه‌كی ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستاندا پراكتیزه‌ی حوكم ده‌كه‌ن، خه‌باتی ئێستای شه‌قامیش بۆ سرینه‌وه‌ی ده‌رهاوێشته خراپه‌كانی ئه‌و ململانێ حزبییه‌یه‌و جه‌ماوه‌رو حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن ئیداره‌كان به‌ته‌واوی یه‌كبخرێنه‌وه‌و دامه‌زراوه‌ی ره‌سمی پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمیته‌و ناوچه‌و لق و مه‌ڵبه‌نده حزبییه‌كان ئاراسته‌ی دامه‌زراوه گشتییه‌كانی حكومه‌ت نه‌كه‌ن.
ئێستا سه‌ركرده حزبییه‌كان خه‌می یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵ و یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان بۆ خه‌ڵكی دروست كردووه، كه خه‌ریكه خه‌مه گه‌وره‌كه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان له‌بیرده‌باته‌وه، بگره خه‌ریكه ئه‌وه‌ش ده‌بێته رای گشتی جه‌ماوه‌ر كه‌ئێمه تا ئێستا نه‌مانتوانیوه ئیداره‌یه‌كی یه‌كگرتووی ره‌سمی و حكومه‌تێك پێك بهێنین كه‌پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو گه‌ل بێت نه‌ك توێژێكی سیاسی و حزبیی، ئیتر چۆن ده‌توانین ده‌وڵه‌تێك به‌ڕێوه‌به‌رین گوزارشت له‌ویست و ئیراده‌و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكات؟!.
به‌ڵام ئه‌م ره‌وشه تازه‌یه‌ی ئێستا‌و ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵیكردووه كه‌زۆربه‌ی هاوكێشه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئاوه‌ژوو كردووه‌ته‌وه‌و به‌سه‌رده‌می ئیراده‌ی گه‌لان ناو ده‌برێت، جارێكی‌تر ئومێده دێرینه‌كه‌مانی بوژاندووه‌ته‌وه‌و هه‌لی بۆ كورد هێناوه‌ته‌وه پێش.
كورد‌و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه
رووداوه دراماتیكییه‌كانی ناو دنیای عه‌ره‌ب و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌ستپێكی وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی گه‌وره‌یه، كه چاوه‌روان ده‌كرێت نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بگۆڕێت كه له‌گه‌ڵ خواست و ئامانجی هه‌ندێ له‌و گه‌لانه‌دا پێك بێته‌وه كه ده‌مێكه خه‌بات بۆ ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی مافه ئینسانییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
كه‌وتنی سیستمه كۆنه حوكمڕانییه‌كان له‌میسرو تونس و كه‌وتنی تری چاوه‌ڕوانكراو له هه‌ندێ وڵاتیترو شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی شه‌قامی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به‌رژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی وڵاته‌كانیان و خواستی ریفۆرم و گۆڕانكاری و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی باشووری سوودان، ناوچه‌كه‌یان كردووه‌ته ناوه‌ندی رووداوه چاره‌نووسسازه‌كان، ئه‌م بزاوته به‌رفراوانه سیاسی و جه‌ماوه‌ریانه به‌ره‌ژانی قۆناغێكی نوێیه كه گۆڕانكاری گه‌وره‌و گران به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ئه‌م گۆڕانكاریانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی وكۆی رژێمی ره‌سمی عه‌ره‌بی زۆر زیاتره له‌كاریگه‌ری رووداوه‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌رو ده‌رهاوێشته‌كانی له‌سه‌ر جیهان، گرنگی ئه‌م پێشهاتانه له‌وه‌دایه كه‌گه‌لان و شه‌قامی وڵاتان خوڵقێنه‌ری رووداوه‌كان و گۆرانكارییه خێرا‌و چاره‌نوسسازه‌كانن، ده‌ره‌نجامی ئه‌و گۆرانكاریانه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری سیستمی حوكم و ئه‌و كلتووره سیاسییه‌یه له‌سه‌ری دامه‌زراوه، بۆیه ده‌بینین ده‌سه‌ڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌وانه‌شه‌وه كه هێشتا گه‌رده‌لووله‌كه‌یان پێ نه‌گه‌یشتووه له‌ئێستاوه له‌پینه‌كردنی ناته‌واوییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیاندان و ئه‌وه‌یان ناو ناوه چاكسازی، كه ئامانجه‌كه‌ی خۆلادانه له‌گه‌رده‌لووله به‌هێزه‌كه.
هه‌موو چاودێرانی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دنیای عه‌ره‌ب له‌و بروایه‌دان كه نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه گۆرانكاری زیاتری به‌سه‌ردا دێت و ساڵی 2011بۆ جیهانی عه‌ره‌بی و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست چاره‌نووسساز ده‌بێت، كوردیش كه پێشتر ده‌رفه‌تێكی مێژوویی و دۆخێكی نێوده‌وڵه‌تی دۆزه‌كه‌ی تا راده‌یه‌كی باش برده پێشه‌وه‌و كردی به‌خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆ، ده‌بێت ئێستا له‌چاوه‌روانی رووداوه گه‌وره‌و چاره‌نووسسازه‌كه‌دا بێت كه سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌ئه‌نجامی هه‌لێكی تردا بۆی بێته پێش.
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا روو ده‌دات هاوشێوه‌ی وه‌رچه‌رخانه دیموكراسییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته، كه چه‌ندین رژێمی تۆتالیتار‌و دكتاتۆری كۆتایی پێهێناو له‌گه‌ڵیشیدا چه‌ند قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ راگه‌یه‌نراو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه دانیان پێدانرا، وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌كه بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا چاره‌نووسسازبوو كه رووخانی دیواری به‌رلین و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ كۆماری یۆگۆسلافیای گه‌وره‌ش پارچه‌پارچه‌بوون و بچووكبوونه‌وه‌ی بوو له‌كۆماری سربیادا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش هاوكات یان به‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا هات و كۆماره‌كانی ناو ئه‌و یه‌كێتییه‌ش سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌رییان بۆ گه‌رایه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و قۆناغه له‌مێژووی ئه‌وروپاو ناو چه‌كه‌دا لێكترازانی ئه‌و قه‌واره سیاسییانه‌بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆره‌ملێ چه‌ندین نه‌ژادو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تیادا كۆكرابوویه‌وه، سیستمه‌كانی حوكم له‌زۆربه‌یاندا گۆڕان بۆ دیموكراسی و گه‌له‌كانیش به‌مافی چاره‌ی خۆنووسین گه‌یشتن.
رووداوه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دنیای عه‌ره‌بیش له‌چه‌ندین رووه‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌و رووداوانه‌یه‌و به‌وه‌رچه‌رخانه سیاسییه‌كانی ناو تونس و میسر‌و جیابوونه‌وه‌ی باشووری سوودان ده‌ستی پێكردووه‌و هێشتا ئه‌و گه‌رده‌لووله به‌ده‌وری چه‌ندین رژێمی تری ناوچه‌كه‌دا ده‌سورێته‌وه، له‌م ناوچه‌یه‌شدا زۆر قه‌واره‌ی سیاسی هه‌یه هاوشێوه‌ی یۆگۆسلافیایه‌و هه‌ندێ له‌گه‌له‌كانی ناوی كه به‌زۆر تێی خزێنراون له‌چاوه‌روانی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌و چاره‌نووسسازدان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌وه به خاوه‌نی خۆیان.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌تایبه‌تی دنیای عه‌ره‌بی له‌به‌رده‌م واقیعێكی نوێ و چاره‌نووسسازدا گیرساوه‌ته‌وه كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی رژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نییه‌و ره‌وتی رووداوه‌كان به‌و ئارسته‌یه‌دا براوه كه‌ویست و ئیرده‌ی گه‌لان بریار له‌سه‌ر ئایینده‌ی سیاسی ناوچه‌كه بده‌ن، نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌چێت و دارشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی نوێ پێشهاتی تازه ده‌خوڵقێنێت كه ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و خه‌ونه مێژووییه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان بیقۆزنه‌وه.
رژێمه دكتاتۆره‌كانی میسر‌و تونس هه‌ره‌سیان هێناو ده‌سه‌ڵاته هاوشێوه‌كانیشی له‌یه‌مه‌ن و لیبیا‌و سوریا‌و شوێنه‌كانیتر هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌روانیان ده‌كات، هاوكێشه سیاسییه‌كان و هاوپه‌یمانیه‌تییه ته‌قلیدییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌و گه‌وره‌هێزه‌كان وه‌ك جاران نه‌ماونه‌ته‌وه‌و ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و جیهان قبوڵی ده‌وڵه‌تی نوێ و قه‌واره‌ی تازه‌ی سه‌ربه‌خۆده‌كات، وه‌ك چۆن له‌سوودان كردی و پێشتریش هاوكاری كۆسۆڤییه‌كان و ته‌یموورییه‌كانیان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی.
عێراقی له‌مه‌ڕ ئێمه‌ش هێشتا ناسه‌قامگیره‌و ململانێی تایفی نێوان سووننه‌و شیعه‌ی عه‌ره‌ب كۆتایی پێ نه‌هاتووه‌و به‌غدا له‌ئاستی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی نوێی سه‌ركردایه‌تی كوردستاندا نییه ئه‌گه‌ر بریاری جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی بدات، ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاو وڵاتانی رۆژئاواش ئه‌و پێداگرییه‌ی جارانیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق نه‌ماوه‌و ده‌كرێت هه‌وڵی جدی و دڵسۆزانه‌ی سه‌ركرده‌كانمان له‌سه‌ر ئاستی دبلۆماسی واقیعێكی نوێی دڵخۆشكه‌ر به‌و هێزه گه‌ورانه بخوڵقێنێت.
ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی ناوازه‌و نوێیه‌و جارێکی‌تر بۆ كورد هاتووه‌ته‌وه پێش و قۆناغه‌كه بۆ دۆزه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی ئێمه چاره‌نووسسازه، ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆرانكاری گه‌وره‌دایه‌و بارودۆخی عێراقیش ناسه‌قامگیره‌و پێكهاته‌كان ناته‌باو پێكه‌وه نه‌گونجاون و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداش به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه.
له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌شه‌وه ویست و ئیراده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ئارادا هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌م ئیراده شه‌عبییه له‌دوای راپه‌رینه‌وه‌و داوتریش كه‌رژێمی سه‌دام ڕوخێنرا له‌ئارادا هه‌بوو، ریفراندۆمه نافه‌رمییه‌كه‌ی ساڵی2005 ئه‌وه‌ی ده‌رخست98%ی خه‌ڵكی به‌شدار له‌و ڕاپرسییه‌دا له‌گه‌ڵ جیابوونه‌ه‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدابوون.
له‌نێوان سیڤه‌رو لۆزان و ترسی لۆزانێكیتردا
ئه‌و بارودۆخه‌ی ناوچه‌كه‌ی پێدا تپێپه‌ر ده‌بێت و ره‌وتی گۆڕانكارییه‌كان و له‌گه‌ڵیشیدا ره‌وشی سیاسی ناوخۆی عێراق بۆ گه‌لی كورد‌و دۆزه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی وه‌ك وتمان چاره‌نووسسازه‌و نادیده گرتنی له‌كۆتاییدا ده‌مانباته‌وه سه‌رخاڵی سفر، راسته هه‌ر ئه‌م بارودۆخه گه‌له‌كه‌مانی كردووه‌ته خاوه‌نی پانتاییه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆو ئیداره‌یه‌كی خۆماڵی، به‌ڵام هێشتا ئه‌م ئه‌زموون و ئیداره ناته‌واوه له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكدایه كه‌وه‌ك ئه‌مری واقیع حاڵه‌ته كوردییه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه ماوه كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئه‌گه‌ر هێزو قورساییه‌كه‌ی جارانی بۆ گه‌رایه‌وه بمانكاته‌وه به‌قاوغه‌كه‌ی خۆماندا.
هێشتا به‌شێك له‌هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان و له‌گه‌ڵیدا شه‌قامی عه‌ره‌بی دڵی به‌م فۆرمه فیدراڵییه‌ی عێراق ناكرێته‌وه‌و بانگه‌شه بۆ سیستمی مه‌ركه‌زی و به‌غدایه‌كی خاوه‌ن بریار ده‌كات، كه به‌رامبه‌رو هاوبه‌شی نه‌بێت له‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا، ئه‌مه خه‌ونی عێراقییه‌كانه‌و له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ونی كوردیش یان راستر بڵێین سه‌ركرده‌كانی ئێستای رۆیشتنه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی له‌كۆتاییدا دوو پێكهاته‌كه‌ی تر به‌پرۆسه‌ی فیداڵیزه‌كردنی عێراق و پێكهێنانی هه‌رێمیتر جگه له‌هه‌رێمی كوردستان رازی ببن.
ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ناوچه‌كه‌و عێراق و جیهان زه‌مینه‌ی بۆ گه‌لی كورد خۆش كردووه كه‌دوا بریاری خۆی بدات و له‌ناو نه‌خشه‌ی سیاسی نوێی ناوچه‌كه‌دا شوێنێكی دیار‌و سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكیتره‌و پێناچێت دوای ئه‌مه هه‌لی هاوشێوه‌ی تر بۆ پرسی سیاسی گه‌له‌كه‌مان بڕه‌خسێت، ده‌رهاوێشته خراپه‌كانی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ئایینده‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك ناوچه‌كه ئارام ده‌بێته‌وه‌و گه‌رده‌لووله‌كه ده‌نیشێته‌وه‌ونه‌خشه‌ی نوێ ده‌چه‌سپێت، له‌هه‌مووی مه‌ترسیدارتر عێراق له‌سه‌رپێی خۆی ده‌وه‌ستێته‌وه‌و یه‌كه‌م كاری چاوگێڕانه‌وه‌یه به‌ده‌ستووره‌كه‌یداو كشانه‌وه‌یه له‌و په‌یمان و به‌ڵێنانه‌ی لایه‌نه عێراقییه هاوپه‌یمانه‌كان به‌حزبه كوردییه‌كان و به‌تایبه‌تی دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یان داوه.
ئالێره‌دا رووبه‌رووی لۆزانێكیتر ده‌بینه‌وه كه له‌رابردوودا خه‌ونه‌كانی ناو په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری پێ له‌بار براو كوردی ره‌نج به‌خه‌سار كرد، تاڵاوی په‌یماننانه‌ی لۆزان له‌گه‌رووی گه‌لی كورد‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا ماوه‌و هه‌لی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه مێژووییه له‌ئێستادا بۆ كورد ره‌خساوه.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می لۆزاندا یاریچی سه‌ره‌كی و بریارده‌ری باڵاده‌ست ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان و زلهێزه‌كان بووبێت و گه‌لان له‌ناو هاوكێشه سیاسییه‌كاندا بوون‌و كاریگه‌رییان له‌ده‌ست دابێت، ئێستا بارودۆخه‌كه تا راده‌یه‌كی باش پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه‌و گه‌لان بوونه‌ته بریارده‌ر له‌سه‌ر ئێستا‌و ئایینده‌ی خۆیان و سه‌رده‌مه‌كه‌ش به‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی گه‌لان ناسراوه.
له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی سیڤه‌ری نوێی بۆ كورد‌و گه‌لانیتری بنده‌ست هێناوه‌ته كایه‌و زیندوو كردووه‌ته‌وه شۆرش و راپه‌رینه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌و گه‌له‌ش كه‌نایه‌وێت سوود له‌م پێشهاته نوێیه‌و گۆڕانكارییه‌كانی وه‌ربگرێت لۆزان بۆ خۆی ده‌خوڵقێنێت، كوردیش له‌هه‌موو لایه‌ك زیاتر چاره‌نووسی به‌م قۆناغه مێژووییه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌لێكی مێژوویی بۆ ره‌خساوه كه بریاری چاره‌نووسی خۆی بدات و خه‌ونی له‌مێژینه‌ی ده‌روستكردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بێنێته‌دی.
له‌و باوه‌ڕه‌دام سه‌ركردایه‌تی ئێستای كوردستان هێشتا له‌ئاستی هێنانه‌دی ئه‌و خه‌ونه كوردییه‌دا نییه كه‌دروستكردنی ده‌وڵه‌ته، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه بارودۆخه جیهانی و هه‌رێمایه‌تییه‌كه خوڵقێنه‌ری ئه‌و ئاست و توانا لاواز‌و شه‌رمنه‌ی ئه‌وان بێت و ره‌وشه‌كه ئیستیعابی رووداوی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌كات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، وه‌ك وتمان ئه‌وه‌ی له‌بارو سازاوه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه بریتییه له‌دۆخه هه‌نووكه‌ییه جیهانی و ئیقلیمییه‌كه‌و رێگره‌كان له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌دا زاتین نه‌ك مه‌وزوعی، واته زاتی سه‌ركرده‌كان له‌ئاستی راپه‌راندنی ئه‌م ئه‌ركه چاره‌نووسازه‌دانین و خه‌می ئێستای ئه‌وان خه‌می كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و پرۆسه‌ی سیاسی ناو ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه!.
راسته بریارو هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی جدی و گه‌رانه‌وه بۆ هێڵی كاری سه‌ركرده مێژووییه‌كان كۆسپ و كێشه‌و فشاری ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، با به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی جارانیش نه‌بێت، به‌ڵام خۆ ئه‌و كێشه‌و فشارانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر كورد دروستی ده‌كه‌ن زیاتر نابێت له‌كێشه‌و فشاره‌كانی سه‌ر باشوورییه‌كانی سوودان و ته‌یمورییه‌كان و كۆسۆڤییه‌كان كه له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردووی پر له‌گۆرانكاریدا بوونه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، جیاوازی نێوان ئێمه‌و ئه‌وان ته‌نها جیاوازی نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كانمانه‌و هیچیتر.
