نوچە-سومر نیوز
هێزەکانی داعش کە بە دوای دۆزینەوەی کەسانی تووشبوو بە ئایدز لە ریزەکانی خۆیاندان،لە شاری حەسەکەی سوریە،یەکەم کەسی دۆزراوی توشبوو بە ئایدزیان ئیعدام کرد.
کەسە کوژراوەکە خەڵکی ئەندۆنزیایە و بە تاوانی تەشەنەپێدانی ئەم نەخۆشیە لەناو ریزەکانی داعش،لە لایەن ئەم گرووپەوە ئێعدام کراوە.
لە ئەنجامی لیکۆڵینوەکانی داعش،ئەم کەسە پێش ئەوەی پەیوەست ببێ بە ریزەکانی داعشەوە،تووشبوو بە نەخۆشی ئایدز بووە و بە وتەی داعش،لە رێگای پێدانی خوێن ئەم تاوانەی ئەنجام داوە.
داعش هەوەها بوونی دوو کەسی دیکەی تووشبوو بەم نەخۆشیەی لە ریزەکانی خۆیدا پشتراست کردۆتەوە.
دەوترێ ئەم ڤایرۆسە لە رێگەی کەسانی بیانیەوە کە لە شاری “الرقە”ی سوریە پەیوەست بوونە بە ریزەکانی داعشەوە،تەشخیس دراوە.