دوا کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە بەردەوامی هەیە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ چوار شەممە دوا کۆبوونەوەی پێنج لایەنە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچیت و لە ئێستادا لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا کۆبوونەوەکە بەردەوامی هەیە.

شاندی پارتی د.ڕۆژ نوری شاوەیس و شاندی یەکێتی  قوباد تاڵەبانی و شاندی گۆڕان جەلال جەوهەر وشاندی یەکگرتوو محەمەد ئەحمەد و شاندی کۆمەڵ ئەنوەر سەنگاوی سەرکردایەتی شاندەکان دەکەن.

کۆبوونەوەی ئەم جارە دوا کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە دەبێت لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بە پێی لێدوانی سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بێت دوا دەرەنجامی باشی لێ دەکەوێتەوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودافوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتبی هەرێمی کوردستان کە سەرپەرشتی کۆبوونەوەکان دەکات، بە دەستگا ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاند کە “بارودۆخەکە وا دەخوازێت بەرەو کۆتایی بڕۆین و بڕیاری کۆتایی بدەین”.

دوێنێ دەربارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوار شەممەی نێوان پێنج لایەنە سەرەکییەکەی پاڕلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان وتەبێژی فەڕمی کۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو چوار حزبه‌كه‌ سوورن لەسەر ئەوەی کە دەبێت سەرۆکی هەرێم لە نێو پاڕلەمانەوە هەڵبژێردرێت.

لە کاتێکدا پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە فەڕمی داوا دەکات سەرۆکی هەرێم لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت و یاخوود لە ڕێگەی ڕیفراندۆمێکی تایبەتەوە گەل بڕیار بدات ئایا سەرۆك لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت یاخوود پاڕلەمان ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە.

ماوەی دوو مانگە لەسەر پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کێشەیەکی قووڵ کەوتووەتە نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و بۆ پێنج جاری یەك لە دوای یەکیش کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لە نێوان پێنج لایەنە سەرەکییەکەی بەشدار لە حکومەت و پاڕلەمان بەڕێوەدەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com