نوچەنێت
کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ لە باشووری کەرکووك بە دەزگا ڕۆژنامەوانییەکانی راگەیاند”مەترسی داعش لەسەر کەرکووك کەمبووەتەوەو ئەتوانین بڵێین مەترسی داعش لەسەر کەرکووك نەماوە”.
دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە باشووری کەرکووکەوە لە دژی چەکدارانی داعش دەست پێکردووە،سەرچاوەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامی دەبێت و تا دوا خاڵی جێ بەجێ کردنی ئەو پلانەی دامان ڕشتووە ڕاناوەستین.
لە ئۆپەراسیۆنەکەی باشووری کەرکووکدا کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و لەو بەرەیەوە هۆشداری وێران بوونی ماڵی کوردان دەدات.
کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی باشووری کەرکووك بۆ دەزگا ڕۆژنامەوانییەکانی راگەیاند” مەترسی داعش نەما، بەڵام مەترسی ماڵوێرانبوونی کورد هەیە. داوادەکەم هەموو لایەنەکان وەک پێشمەرگە یەکگرتووبن و پێویستە هەموو لایەنەکان ئارامی کوردستان بپارێزن”