نوچە-دیگربان
حەمید رەزا بەراتزادە فەرماندەی بەسیجی سوپا”قاینات” رایگەیاندووە کە لە هەندێک لە مزگەوتەکانی ئێران دروشمی” مەرگ بۆ ئەمریکا ومەر بۆ ئیسرائیل” وەلانراوە.
بەراتزادە رایگەیاندووە کە رۆحیەی”دژە ئیستکباری و گیانفیدایی”لە مزگەوتەکانەوە سەرچاوە دەگرێ،بەڵام بە داخەوە دروشمی «مرگ بر آمریکا» و «مرگ بر اسرائیل» لە هەندیک لە مزگەوتەکان وەلانراون ،ئەمەش کارەساتێکی گەوریە.
لە دوو ساڵی رابردوودا،دەنگۆی وەلانانی دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا لە ئێران بڵاو بووەوە،بەڵام دژکردەوە و کاردانەوەی لایەنگرانی عەلی خامنەیی و رەوتی توندڕەوی ئەم وڵاتەی بەدواوە بوو.
لەم ساڵانەی دواییش ،هاشمی رەفسەنجانی گوتبوی کە خومەینی لە کۆتاییەکانی ژیانی خۆیدا لە گەڵ لابردنی دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا بووە،بەڵام لایەنگرانی خامنەیی دەلین رەفسەنجانی درۆ دەکات.