نوچە-شەفەقنا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وڵامی پرسیارێک دەربارەی دابەشبوونیعێراق دەڵێ:ئێمە وەک وڵاتی دراوسێی عێراق،پشتیوانی لە هەڵوێستی روون و شەفافی عێراقیەکان دەکەین.
ئەفخەم دەربارەی جیدی بوون و هاتنەوە ئارای باسی دابەشبوونی عێراق و هۆشداری ئایەتەوڵا سیستانی دەڵێ:بە خۆشییەوە رێبەرانی عێراق،مەرجەعیەتی باڵای شیعە و هەموو کەسایەتیەکانی ئەم وڵاتە بە هەست بە بەرپرسایەتی و وشیاریەوە،دەڕواننە دۆخی ئێستای عێراق.
ئەفخەم لە درێژەدا دەڵێ:ئێمە خوازیاری پاراستنی یەکپارچەیی عێراق وئاسایشی ئەم وڵاتەین و بە دڵنییایەوە باسی دابەشبوونی عێراق شکست دێنێ.