نوچە-ئاژانسی تەسنیم
رۆژنامەی روسی”وێزگلاد”ئاشکرای کرد کە ژمارەیەکی لە سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی ،دوێنێ سێی شەممە ٢٤ی ئاگۆست ،بۆ تاووتێکردنی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکە، لە مۆسکۆ کۆبوونەویەکی نهێنی و داخراویان پێکهێناوە.
رۆژنامەی”وێزگلاد” دەنووسێ:لەم کۆبوونەوەدا،عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکۆماری میسر،عەبدوڵای دووەم شای ئۆردۆن،محمد ال نهیان وەلیعەدی ئیمارات و هەیئەتێک لە گەورەبەرپرسانی ناوچەکە تیایدا بەشدار بوون.
لەم دانیشتنە قەیرانی سوریە ،تیرۆریزمی داعش و یەکخستنی هەوڵەکانی روسیە،میسر،ئۆردۆن و ئیمارات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کەوتۆتە بەرباس .