خالید مەشعەل باس لە ئاسایی بوونەوەی پێوەندیەکانی حەماس و سعودیە دەکات

0

خالید مەشعەل  سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس باس لە ئاسایی بوونەوەی حەماس لە گەل وڵاتی سعودیە دەکات.

ماڵپەری هەواڵی”انتخاب” بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی”الرای”کوێتی دەنووسێ:خالید مەشعەل دوای سەردانی ئەم دواییانەی خۆی بۆ سعودیە رایگەیاندووە کە زۆربەی پرس و کێشەکانی نێوان حەماس و سعودیە چارەسەر کراون و هیوادارە کە پێوەندی حەماس لە گەڵ وڵاتی میسریش بگەرێتەوە سەر دۆخی ئاسایی.

حەماس کە لێواری غەزەی لە کۆنتڕۆڵدایە،لە رابردوو لە لایەن ئێرانەوە یارمەتی ماڵی،سەربازی  وسیاسی دەکرا بەڵام بە باشتربوونی پێوەندی ئەم گروپە لە گەڵ سعودیە،کە دژ بە حوسییەکانی یەمەن لە شەڕدایە،تووڕەیی و دژکردەوەی توندی ئێرانی لێکەوتووەتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com