چێک داوا لە ناتۆ دەکات سنوورەکانی ئەوروپا بپارێزی

0

ئاندرە بابیس،جێگری سەرۆکۆمارو وەزیری ئابووریی کۆماری چێک ،داوا لە ناتۆ دەکات بۆ دوورخستنەوەی پەنابەران لە سەر سنوورەکانی ئەوروپا هەنگاو هەڵگرێ.هاوکات راشیدەگەیێنێ کە شەپۆلی پەنابەران گەورەترین مەترسیە بۆ سەر ئەوروپا.

نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێی دۆخی نالەباری هەزاران پەنابەر لە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپی،یەکیەتیی ئەوروپا بەوە تاوانبار دەکەنکە سیاسەتێکی پەنابەریی روون و دیاریکراوی نییە.

مێلیسا فلمینگ،وتەبێژەی کۆمیساریای پەنابەران،دوێنێ سێ شەممە رایگەیاندبوو کە دەبێ ئەوروپا لە مودیرییەتی قەیرانی پەنابەران بەشدارییەکی کاریگەری هەبێ.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپی بۆ وێنە مەجارستان،بۆ پێشگرتن لە هاتنی پەنابەران،سنوورەکانی خۆی داخستووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com