نوچەنێت
شەوی ڕابردوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرش دەکەنە سەر چەکدارانی داعش لە قەزای داقووق و سەرکەوتن تۆمار دەکەن.
هێرشەکەی پێشمەرگە لە گوندەکانی زەرگە و ئەلبونەجم بوو لە دەوروبەری قەزای داقووق کە تێیدا توانرا هەردوو گوند لە ژێر دەستی دەعش دەربهێنن و کۆنتڕۆڵی بکەنەوە.
بە پێی زانیاریی
ەکانی نوچەنێت شەوی ڕابردوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی داعش،سەرەتا لە قۆڵی گوندی ئەلبونەجم هێرشەکە دەستی پێکردووەو دواتر لە قۆڵی گوندی زەرگەش هێرش کراوەتە سەر داعش بۆ ئەوەی قۆڵەکان یەکبگرنەوە.
داعش زۆرێك لە ناوچەکانی ئەو دوو گوندەی بۆمبڕێژ کردبوو،لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە بەشێکی زۆری ئەو ناوجەیە پاک کراوەتەوە و توانراوە 15 بۆمب پوچەڵبکرێتەوە و چەند بۆمبێکیش تەقێنراوەتەوە.
فەرماندەکانی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکەن شەوی ڕابردوو ئەنجامی باش بەدەست هاتووە،هێرشەکان ئامانجی خۆیان پێکاوە و توانراوە ئەو پلانە جێبەجێ بکرێت کە پێشتر دایان ڕشتبوو.
بە پێی زانیارییەکانی نوچەنێت بریندار لە نێو هێزەکانی پێشمەرگەدا هەیە و برینەکانیش سووکن.

نوچەنێت ئەوەی زانییوە کە تیمێکی ئەمەریکی و فەرەنسی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی ئەو بۆمبانەن کە لەلایەن داعشەوە چێندرابوون.

