بێهروز ئاڵخانی،وێڕای پێنج کەسی دیکە لە زیندانی ورمێ ئێعدام کران

0

بێهروز ئاڵخانی زیندانی سیاسی خەڵکی شاری سەڵماسی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی ورمێ ،وێڕای ۵ تاوانباری قاچاخچی ماددە هۆشبەرەکان لە سێدارە درا.

بێهروز ئاڵخانی کە بە هەوڵدان بۆ کوشتنی دادوەری دادگای شاری خۆی تاوانبار کرابوو،وێڕای داوای ئەمێنیستی ئینتەرناشناڵ بۆ راگرتنی حوکمی لە سێدارەدانی لە سێدارە دراوە.

بنەماڵی ئاڵخانی،بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵی ئێعدامی ناوبراویان بە “کانونی پارێزەرانی مافی مرۆڤی کوردستا”راگەیەاندووە.

رێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی دوینێ سێ شەممە رایگەیاندبووە کە بەڕێوەبردنی حوکمی ئێعدامی،لە کاتێکدا کە زیندانی چاوەرێی ئەنجامی پێداچوونەوەی حوکمەکەیەتی،بن پێکردنی یاسا  ورێسا نێودەوڵەتیەکانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com