نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنج لایەنە سەرەکییەکەی بەشدار لە حکومەت و پاڕلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە و چاوەڕێی دەکرێت لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیارێکی یەکلا کەرەوە بدرێت.
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی ته‌وه‌ریی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆ چوار شەممە ده‌بێت.
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان یەکێکە لەو پێنج لایەنەی کە بەشداری کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و یەکێکە لە جەمسەرەکانی نێو کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان خاڵی ناکۆکی نێوان پێنج لایەنەکە ئاشکرا دەکات.
دەربارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوار شەممە وتەبێژی فەڕمی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند”حزبه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چوار شه‌ممه كۆده‌بنه‌وه و له‌سه‌ر پۆسی سه‌رۆكی هه‌رێم، درێژه به گفتوگۆكانی نێوانیان ده‌ده‌ن”.
وتەبێژی فەڕمی کۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا خاڵی ناکۆکی لایەنەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت “خاڵی ناكۆكی نێوان یه‌كێتیی نیشتیمانیی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌تی”.
پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە فەڕمی داوا دەکات سەرۆکی هەرێم لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت و یاخوود لە ڕێگەی ڕیفراندۆمێکی تایبەتەوە گەل بڕیار بدات ئایا سەرۆك لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردرێت یاخوود پاڕلەمان ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە.
وتەبێژی فەڕمی کۆمەڵی ئیسلامی جەخت لەوە دەکاتەوە چوار حزبه‌كه سوورن لەسەر ئەوەی کە دەبێت سەرۆکی هەرێم لە نێو پاڕلەمانەوە هەڵبژێردرێت.
وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی زیاتر لەسەر ئەو پرسە قسە دەکات و دەڵێت:”چوار حزبه‌كه، به‌پێویستی ده‌زانن ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرۆتۆكۆڵی بن، پارتیش داوا ده‌كات سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی به‌رفراوانی هه‌بێت”