نوچەنێت
لە پێناو تەندروست ڕاگرتنی ژیانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ سەرتاشخانە و ئارایشتگا و مەلەوانگەکان دەردەکات.
د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سێلمانی له دیوانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ته‌ندروستی سلیمانی بە مەبەستی چاودێری خستنە سه‌ر كاری سه‌رتاشخانه و ئارایشتگا و مه‌له‌وانگه‌كان و ئاوی پرۆژه‌كان و كاری ده‌ستگێڕ و عه‌ره‌بانه‌كان.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕێارێك دەرکران،ئەمانەی خوارەوە بڕیارەکانن :
1-ده‌بێت هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌چێته ئه‌و شوێنانه مقه‌ست و شانه و خاولی و مه‌كینه‌ی تایبه‌تی خۆیان پێبێت.
2- ده‌بێت خاوه‌نی سه‌رتاشخانه و ئارایشتگاكان رۆژانه قتوویه‌ك ئیسپرتۆ به‌كار بێنێت كه كحولی له %65 بێت تا بتوانرێت مه‌كینه‌كه‌ی پێ پاك بكرێته‌وه پاشان بۆ هاوڵاتیه‌كی دیكه به‌كاربهێنرێت.
3-هه‌موو مه‌له‌وانگه‌كان ده‌بێت ئامێری كلۆره‌یشنی ئۆتۆماتیكی هه‌بێت و سیستمی فلته‌ری ئاوه‌كه‌ی كاربكات و هه‌واگۆركێی ته‌واوی تێدا هه‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌موكوری له‌و پێداویستیانه‌دا هه‌بووئه‌وا له لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه ده‌بێت و مه‌له‌وانگه‌كه‌ی پێداده‌خرێت.
4-ده‌بێت ئه‌و عه‌مبارە ئاوانەی کە لە یەکەی نیشتەجێ بوونەکان هەیە كاشی بێت و له رووی كلۆر و به‌كتریۆلۆجیه‌وه له پشكنیندا ده‌ربچێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئاوه‌كه ته‌ندروست نه‌بوو به‌رێوبه‌ری خزمه‌تگوزاری رووبه‌رووی یاسا ده‌بێته‌وه .
بۆ رێكخستنی كاری ده‌ستگێر و عه‌ره‌بانه‌كانیش له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند بریارێك ده‌ركراوه له ئێستاشدا لیژنه‌كانی ته‌ندروستی به‌دواداچوونی ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان .
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند کە هه‌موو ئه‌م بریارانه له پێناو پاراستنی هاوڵاتیانه و بۆ دووركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشی ڤایرۆسی كه‌به‌دی بی و سی و ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی هه‌ر بۆیه هاوڵاتیان ده‌بێت هۆشیار بن و له كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ ئه‌و شوێنانه پێویسته ئه‌و بریارانه جێبه‌جێبكه‌ن.