فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کارەبای گوندەکانی قەندیل دەپچڕێنن

0

نوچەنێت

شەوی ڕابردوو هەرێمەکانی (مەدیا،گارا،خواکوڕك،خێنرە،مەتینا)کەوتنەوە بەردەم چاوی چاودێریکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە مەبەستی بۆردومان کردن و سەرەنجام گوندی سێدارێی سەر بە گارا و کورتەكی قەندیل بۆردوومان کران.

بۆ مانگێکی تەواو دەچێت ڕۆژانە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەڕی بۆردومانکردنی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەیان ڕاگەیاندووە و شەوانە چەند شوێنێك لە هەرێمەکانی ژێر دەستی پەکەکە بۆردومان دەکەن.

شەوی ڕابردوو لە دوای کاتژمێر 21:55 خولەکی شەوەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە هەرێمەکانی  قەندیل، گارا، مەتینا، خینێرە،خواکوڕك وەك چاودێریکردن بە مەبەستی بۆردومانکردنی ئەودەڤەرانە دەسوڕانەوە و سەرەنجام دەستیان کرد بە بۆردومانکردن.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی سێدارێی سەر بە گارا و کورتەکی قەندیل بۆردومان دەکەن و لە ئەنجامدا کارەبای گوندەکانی قەندیل دەپچڕێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com