نوچه‌نێت-ئه‌سۆشیه‌یتدپرێس
ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه سێ هاونیشتیمانی خۆی له‌سێداره‌داوه، دوای ئه‌وه‌ی له 2008 ه‌وه ئه‌و سزایه له كوردستان راگیرابوو.
12ی ئه‌م مانگه له دهۆك هه‌ریه‌كه له فه‌رهاد جه‌عفه‌ر مه‌حموود و هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا به تاوانی رفاندن و كوشتنی دو ئافره‌ت.
رۆپێرت كۆلڤیل وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی “زۆر نائومێدین له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌ی له‌سێداره‌دانه”.
شایانی باسه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سزای له‌سێداره‌دانی هه‌ڵپه‌ساردووه و ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له‌وكاته‌وه سزای له‌سێجاره‌دان جێبه‌جێ بكات.
وته‌بێژه‌كه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به ی‌و ئێن داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كرد دووباره پابه‌ند ببنه‌وه به هه‌ڵپه‌ساردنی سزای له‌سێداره‌دان له هه‌رێمه‌كه‌یان. هه‌روه‌ك دۆخی كوردستانی زۆر جیاواز له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق باس كردووه.
ده‌بێ بڵێین له‌ساڵی 2004 ه‌وه تا ئێستا حكومه‌تی عێراق 600 كه‌سی له‌سێداره‌داوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ش رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توندی رێكخراوه جیهانییه‌كان بووته‌وه.