نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
رۆژنامه‌ی به‌نێوبانگی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڕیاریدا چاپی عێراقی رۆژنامه‌كه رابگرێ، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تییه‌ی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی به ستافی به‌غدای رۆژنامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
میلیشیای عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق كه له نووری مالیكییه‌وه نزیكن چه‌ندینجار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه و ناچاریان كردوون بابه‌ته‌كانیان بسڕنه‌وه مانشێته‌كانیان بگۆڕن. به‌تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌رده له‌سه‌ر تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه یاخود ده‌ستی شاراوه‌ی ئێران له عێراق ئاشكراده‌كه‌ن.
دواهه‌مین كرده‌وه‌ی ناشارستانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌كه پێرێ بوو، كه تێیدا مانشێت به‌م شێوه‌یه بوو “خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌رله‌وه‌ی ده‌ستی ئێرانیانیان پێبگات، وێنه‌ی خامنه‌ئییان تێدا دڕێنرا”، میلیشیاكان مانشێته‌كه‌یان به‌زۆر به ستافی رۆژنامه‌كه سڕیوه‌ته‌وه و ئه‌و وێنانه‌شیان لابردوون كه تێیاندا وێنه‌ی خامنه‌ئی ده‌دڕێنرێن، له دوالاپه‌ڕه‌شدا وتارێكیان سڕیوه‌ته‌وه.
سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ به‌هۆی ده‌سته‌وسانی به‌غدا له پاراستنی رۆژنامه‌كه” بڕیارماندا چیتر چاپی عێراقی رۆژنامه‌كه ده‌رنه‌كه‌ین.
له‌و وێنه‌یه‌دا ده‌بینی كۆپی راسته‌قینه‌ی رۆژنامه چۆنه و میلیشیاكان چی‌یان لێكردووه، به‌جۆرێك شێواندوویانه و هیچ مانشێتێكیان پێوه نه‌هێشتووه.