نوچه‌نیت- پیگه‌ی میترۆی به‌ریتانی
سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له‌كاتی شه‌ڕكردندا له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له نه‌مسا كیسه‌باخه‌ڵه‌كه‌ی لێ ون ده‌بێت له سالی 1945، دوای 70 سال به هه‌موو شته‌كانی ناوییه‌وه بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵیدا هه‌موو ئه‌و یادگارییه ئازاراوییانه‌ی جه‌نگی بۆ گه‌ڕایه‌وه.
له‌و كاته‌دا كه ” ئیلیجۆ راموس” ی 91 ساڵ گه‌نج بوه ، له سوپای ئه‌مریكادا سه‌رباز بوه له نه‌مسا، هێزه‌كه‌شییان له كێڵگه‌ی پیاوێكدا به ناوی راكهۆڤه‌ر نیشته‌جێ بوه ، پێش شه‌وێك له به‌جیهیشتنی كیڵگه‌كه كیسه‌باخه‌ڵه‌كه‌ی لێ ون ده‌بێت كه پڕه له وێنه‌ی خێزانی و نوسراوی تایبه‌ت له‌ژێر یه‌كیك له له‌وحه ته‌خته‌كانی زه‌وییه‌كه.
دوای 70 ساڵ ، كاتێك راموس نانی به‌یانی له‌گه‌ڵ سیلڤیا گۆنزالێسی كچی ده‌خوات، پێی راده‌گه‌یه‌نێت كه نامه‌یه‌كی له دكتۆر جۆزێف راكهۆڤه‌ری نه‌وه‌ی راكهۆڤه‌ره‌وه پێگه‌یشتوه كه ئێستا خاوه‌نی كێڵگه‌كه‌یه، كه له كاتی كاری نۆژه‌ن كردنه‌وه‌دا كیسه‌باخه‌ڵه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و له رێگه‌ی ژماره سه‌ربازییه‌كه‌یه‌وه توانیویه‌تی بزانێت ئه‌و كه‌سه كێیه و دۆزیویه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كه كیسه‌باخه‌ڵه‌كه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشته‌وه، بینی هه‌موو شته‌كانی تێدا ماوه، له‌وانه وێنه‌ی خێزانی و چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگ و چه‌ند نامه‌یه‌ك كه له‌كاتی جه‌نگدا پێی گه‌یشتبوو.