نوچە-شەرقولئەوسەت
دوای ئەوەی کە حەیدەر عەبادی،سەرۆک وەزیرانی عێراق دەچێتە کۆبوونەوەی هەیئەتی سیاسی ئێئتلافی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم جەعفەری،بەشداربوونی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی بە لاوە سەیر دەبێ.
لەم کۆبوونەوەیەدا نوری مالکی،عەمار حەکیم،هادی عامری ونوینەرێکی موقتەدا سەدر بەشدار دەبن.رێبەری ئێران عەلی خامەنەیی ،قاسم سلێمانی ناردۆتە بەغداد تا بەرپرسانی عێراقی ئاگادار بکاتەوە کە نابێ نوری مالکی دادگایی بکرێ و دەبێ کەیسەکەی دابخرێ.چون بە بۆچوونی تاران ئەم جۆرە دادگایی کردنە نە تەنها مەوزوعێکی تاکەکەسی نییە بەڵکوو بە مەفهومی دادگایی کردنی هەیمەنەی شیعەیە لە عێراقدا.
بەرپرسێکی باڵای عێراقی بە شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا ،قاسم سلێمانی نارەزایی خۆیی لە ریفۆرمەکانی عەبادی دەربڕیوە ،بە تایبەتی کە پێی وابووە دژ بە مالکیە.ئەم لێدوانەی سلێمانی هەڵوێست ودژایەتی توندی عەبادی بە دواوە بووە،لە ئەنجامدا قاسم سلێمانی کۆبوونەوەکەی بە جێ هێشتووە.
ئەم هەڵوێستەی عەبادی،تێکڕای رێبەرانی ئێئتلافی نیشتمانی عێراقی سەرسام کردوە،چون باوەڕیان نەدەکرد کە عەبادی جورئەتی بەرەوروو بوونەوەی لە گەڵ قاسم سلێمانی هەبێ تا ئەو جیگایەی کە تەنانەتپێ رێزی پێ کردووە.
بە پێی راپۆرتی شەرقولئەوسەت ئەمەیە یەکەم ناکۆکی نێوان عەببادی و قاسم سلیمانییە کە ئاشکرا دەبێ.