سەرۆکی پاڕلەمانی کوردستان پرسەنامەیەك بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت

بە بۆنەی کۆچی دوایی (فەرەیدون جوانڕۆیی)ـی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتییەوە سەرۆکی پاڕلەمانی کوردستان پرسەنامەیەك بڵاو دەکاتەوە و تێیدا سەرخۆشی خۆی ئاراستەی پارتی و پێشمەرگەکانی کوردستان و بنەماڵەی فەرەیدون جوانڕۆیی دەکات.

لە پرسەنامەکەدا هاتووە”بەناوی خۆمان و پەرلەمانی کوردستانەوە، سەرەخۆشی لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەم”.

…

دەقی پرسەنامەکە..

…
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بۆ :مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
خێزان و بنەماڵەی بەڕێز فەرەیدون جوانڕۆیی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی گیان لەدەستدانی فەرماندەی پێشمەرگە(فەرەیدون جوانڕۆیی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری میحوەری (خازر)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانمان بیست. بەناوی خۆمان و پەرلەمانی کوردستانەوە، سەرەخۆشی لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکەم. داواکارین لە خوای گەورەو میهرەبان گیانی ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە ئێوەو خێزان و بنەماڵە سەربەرزەکەشتان ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون
د.یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٥-٨-٢٠١٥

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com