نه‌قیبی نوێی سه‌ندیكا ره‌خنه له رۆژنامه‌نووسانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌گرێت
نوچه‌نێت: ئاڤان جاف
ئازاد حه‌مه ئه‌مین نه‌قیبی نوێی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ره‌خنه له رۆژنامه‌نووسانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌گرێت و پێیوایه به فشار بایكۆتی ده‌نگدانییان كردووه.
نه‌قیبی نوێی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی بایكۆتی ده‌نگدان له‌ساتی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، گوتی “رۆژنامه‌نووسانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و به‌شێك له لایه‌نه جیاوازه‌كان له‌ژێر فشاری حزبه‌كانیان بایكۆتی ده‌نگدانیان كرد”، راشیگه‌یاند:” هه‌ڵپه‌ساردنی دانیشتنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر ره‌وشی كۆنگره‌ش”.
كۆنگره‌ی سێیه‌می سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له رۆژانی 21 تا 23 له هه‌ولێری پایته‌خت به‌به‌شداری 296 رۆژنامه‌نووس سازكرا.
له‌ساتی ده‌نگدان به‌شێك له رۆژنامه‌نووسان بایكۆتی ده‌نگدانیان كرد، هۆڵی كۆنگره‌یان به‌جێهێشت، به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی حزب و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیه‌وه.