شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٠ ی شەو پۆلیسی هەولێر ئاگادار دەکرێتەوە کە خوێنی گەنجێك ڕژاوە،پۆلیس دەچێتە شوێنی ڕوداوەکە و ڕاستی هەواڵەکە بەو شێوە پشت ڕاست دەکاتەوە کە گەنجەکە خۆی کوشتووە.
..
گەنجەکە دانیشتووی گەڕەکی خانزادی شاری هەولێرە و گوللەیەك لەسەر سنگی خۆی دەدات و دوا هەناسەکانی خۆی دەبڕێنێتەوە.
.بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووکەوە ڕووداوەکەی بە نوسینێکی چەنددێڕی شیکردەوە وتی” “له رێكه‌وتی ٢٠١٥/٨/٢٤، كاتژمێر (١٠) شه‌و، پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به بوونی رووداوێكی خۆكوشتن له گه‌ڕه‌كی خانزاد”.
كاروان عه‌بدولكه‌ریم نووسیویه‌تی: “دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت كه گه‌نجێك به‌ناوی (محه‌مه‌د زرار حسێن)، ته‌مه‌ن (١٨) ساڵ، له ماڵه‌كه‌ی خۆیان به ده‌مانچه گولـلـه‌یه‌كی له سینگی خۆی داوه و به‌سه‌ختی زامدار بووه”.
کاروان عەبدولکەریم ئەوەشی نوسیوە کە “به‌زووترین كات گه‌نجه‌كه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، دوای مانه‌وه‌ی (٤) كاتژمێر له ھۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری، گیانی له‌ده‌ست دا”.
هەر لە کاتی زانینی ڕووداوەکەوە له لایه‌ن پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراوەتەوە بۆ ئه‌م رووداوه سه‌باره‌ت به ھۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
