نوچەنێت
لە کەمپی ئاوارەکان لە قۆڕەتووی سەر بەئیدارەی گەرمیان نەخۆشییەك بڵاو دەبێتەوە کە ئەگەری ئەوەی هەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تت بگوازرێتەوە.
بەهار مونزیر بەرپرسی ڕێکخراوى خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان لە کەمپی ئاوارەکانی قۆڕەتووی سەر بە ئیدارەی گەرمیان هۆشداری دەدات لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەکی پێشت لە نێو ئاوارەکانی ئەو کەمپەدا و مەترسی ئەوەش دەخاتە ڕو کە ئەو نەخۆشییە ئەگەری گواستنەوەی هەیە لە کەسێكەوە بۆ کەسێکی تر.
بەهار مونزیر بەرپرسیاری ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپیدان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان مەترسی بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەکی پێست ڕادەگەیەنێت و مەترسی بڵاو بوونەوەی ئەو نەخۆشییەش دەخاتە ڕوو.
لەو لێدوانەدا بەهار مونیز ئاماژەی بەوە کرد کە لە چه‌ند ڕۆژى رابردوودا رێکخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پیدان (pdo ) ڕووپێوێکی ئه‌لکترۆنی به به‌رنامه‌ی ( kobo toll box) ئه‌نجام دا به هاوکاری رێکخراوی سه‌ند له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی پێست که سارین یاخود ده‌گوێزرێنه‌وه.”
لە درێژەی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەی بەهار مونیز بەرپرسی ڕێکخراوەکەدا هاتووە” رووپێوه ئه‌لکترۆنیه‌که له که‌مپی قۆره‌توو که نزیک 25 خوله‌ك له شاری که‌لاره‌وه دووره ئه‌نجامدراوه و ئه‌م ئه‌نجامه‌ی ده‌ست که‌وتووه له کۆی 2779 که‌س 116 که‌س توشی یه‌کێك له نه‌خۆشیه‌کانی پێست بوون که له نیوانیان دا 68 کەسیان له ره‌گه‌زی مێینیه‌ن و 48 که‌س له ره‌گه‌زی نێرن.”
هەروەها بەهار مونیز وتیشی” له ناو ئه‌م نه‌خۆشیانه‌دا نه‌خۆشی پیس هه‌یه که پێیده‌لێن زامى به‌غدادی و مه‌ترسی زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ى لێ ده‌کرێت”.
بەهار مونیز زیاتر قسە دەکات و هۆکاری توشبوون بەو نەخۆشییە دەخاتە ڕوو،ودەڵێت :” به‌داخه‌وه ئه‌م که‌مپه زۆر په‌راویز خراوه و پێویستى به‌وه هه‌یه له ئێستا باشتر ئاوڕی لێ بدرێته‌وه و یارمه‌تی بدرین، به‌راستی کاره‌سات ده‌بینین، له‌م که‌مپه که بریاره مرۆڤ تیایدا بژی به‌ڵام هیچ ژیانێکی تیدا نیه”.