دوای دوو رۆژ وتووێژی چروپڕ،سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە ،نوێنەرانی هەر دوو کۆریای باکور و باشور،رێکەوتننامەیەکیان بۆ کۆتایی هێنان بە “وەزعیەتی جەنگی”لە سەر سنوور واژۆ کرد.
بە پێی رێکەوتنەکە،کۆریای باکووری بە هۆی بریندارکردنی سەربازەکانی کۆریای باشور (بە هۆی تەقینەوەی مین )لە سەر سنووری دوو وڵات،”بەداخ بوونی” خۆی رابگەیێنێ و کۆریای باشوریش بەڵێنی داوە کە بڵندگۆکانی سەرسنوور کۆ بکاتەوە.
هەروەها کۆریای باکور قبوڵی کردووە کە لە سنوورەکانی لە گەڵ کۆریای باشور،کۆتایی بە حاڵەتی” شەڕئاسا” ر بێنێ.بڕیار وایە دوو لایەن بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندیەکانیان لە زۆربوارەوە،لە داهاتوودا بکەونە وتووێژەوە.