فەرەیدوون جوانڕۆیی کێ بوو ؟؟

0

نوچەنێت

شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای خەبات_خازر ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا،ڕووداوەکە نە جێگەی چاوەڕوانی ئەو کەسانە بوو کە بەرکەوتووی ڕووداوەکە بوون،وە نە جێگەی باوەڕ و چاوەڕوانی پێشمەرگەکانی مێحوەری خازر بوو کە تێیدا بەرپرسی مێحوەرەکەیان گیانی لەدەست دا.

شەوی ڕابردوو فەرەیدوون جوانڕۆیی فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە مێحوەری خازر دوای ئەوەی شاری هەولێری بەرەو خازر بەجێ هێشت لە ڕێگادا توشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبێت و هاوڕێ لەگەڵ شۆفێرەکەیدا گیان لەدەست دەدەن.

لێرەدا بە کورتەیەك باس لە ژیانی ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین لە شەڕی دژی داعشدا:

فەرەیدوون جوانڕۆیی ناوی تەواوی(فەرەیدوون محەممەد بەگ وەکیلیی)ـیە،لە ساڵی 1950 لە شاری جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە،- خێزاندار بوو و شەش منداڵی لەدوای خۆی جێهێشتوون.

فەرەیدوون جوانڕۆیی دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە و لەبەر بارو دۆخی ژیان و بارودۆخی سیاسی نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات.

فەرەیدون جوانڕۆیی لە ساڵی 1967 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و بەشدار دەبێت لە زۆرێك لە کار و چالاکییەکانی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان.

دواتر لە کۆنگرەی 12ی پارتی دیمۆکراتی کوردستانب دەبێت بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و دواتر دەبێتە فەرمانداری سوپای ڕزگاری.

لە کۆنگرەی 13ی پارتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەستنیشان دەکرێت.

بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی بووە لە سلێمانی.

لەگەڵ دەست پێکردنی شەڕ لە دژی چەکدارانی داعش بەشداری کارای دەبێت و لە 8ی ئابی 2014 بوو بە بەرپرسی میحوەری خازر.
کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو فەرەیدوون جوانڕۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری مێحوەری خازری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیان لەدەست دەدات.

ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای خەبات خازر ڕوویداوە و سەرەڕای گیان لەدەست دانی فەرەیدوون جوانڕۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و شوفێرەکەی،پێنج پێشمەرگەی تر لە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بریندار دەبن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە ڕووداوەکە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “رووداوەکە رووداوی هاتووچۆ بووە، کە جگە لە گیانلەدەستدانی فەرماندەی قارەمان فەرەیدوون جوانڕۆیی و پاسەوانێکی، 5 لە پیشمەرگەکان لە هەردوو ئۆتۆمبێل بریندارن”.

001

 

 

 

 

 

002 (1)

 

 

 

 

 

 

 

004

 

 

 

 

 

 

005

 

 

 

 

 

 

003

 

 

 

 

 

 

 

11898582_859357410821128_4597949682335977993_n

 

 

 

 

 

 

 

 

 

arefjwanrroiy

 

 

 

 

 

 

1420DSC05014

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com