نوجەنێت:ئەنادۆڵ
فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی سوپای حکومەتی سوریا ماوەی 13 ڕۆژە شاری دۆما بۆردومان دەکەن ،بەو هۆیەوە کوژراو و بریندارێکی زۆری لی دەکەوێتەوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ لەسەر زاری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی مەیدانی شاری دۆما هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوە کە تەنها دوێنێ دوو شەممە بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکانی سوپای سوریا بۆ سەر شاری دۆما تا ئێستا 11 کەس کوژراون و نزیکەی 100 کەسی تریش بریندار بوون.
ئاژانسەکە ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە کە بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە زەرەر و زیانێکی زۆر بەر باڵەخانە و بیناکانی شاری دۆما کەوتووە.
لە ماوەی13 ڕۆژەی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی سوپای حکومەتی سوریا بۆ سەر شاری دۆما زیاتر لە 100 کەس کوژراون و 300 کەس زیاتریش بریندار بوون.





