تەنها دوێنێ 30 چەکداری داعش کوژراوە

0

نوچەنێت

دوێنێ دووشەممە لەسەر زاری عەمید سەرحەد قادرەوە هەواڵی کوژرانی 30 چەکداری داعش بڵاوکرایەوە.

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری قەزا و ناحییەکانی پۆلیسی کەرکووك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ سەر بارەگا و بنکەکانی چەکدارانی داعش لە قەزای داقووق 30 چەکداری داعش کوژراوە.

.
لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا عەمید سەرحەد قادر ڕایگەیاندووە”فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەکدارانی داعشیان لە گوندەکانی تەل رابعە و تەل ئەبو راسینو بارەگایەکی داعش کە لە نێو یەکێکك لە ماڵەکانی گوندی ئەبو راسین بوو بۆردوومانکرد و لە ئەنجامدا بە پێی زانیارییەکان 30 چەکداری داعش کوژراون”.

داقووق 40 کیلۆمەتر لە باشووری شاری کەرکووکەوە دوورە و چەند ڕۆژێکە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە چڕی بۆردوومانی ئەو قەزایە دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com