نوچەنێت
لە سلێمانی دژی دواکەوتنی موچەکانیان مانگرتنی فەرمانبەران بە مان گرتنی بەڕێوەبەرایەتییەك دەستی پێکرد و لەو بەڕێوەبەرایەتییە کارو باری هاوڵاتیان پەکی دەکەوێت.
بەشێك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لە دژی دواکەوتنی موچەکانیان مانگرتنیان ڕاگرت و کاروباری هاوڵاتیانیان پەكخست.
بهڕێوهبهری دابهشكردنی كارهبای سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئهمڕۆ كهمترین ژمارهی فهرمانبهرانیان هاتوون بۆ دهوام، ئهمهش وهك كاردانهوهیهك دژی دواكهوتنی مووچهكهیان”.
شێخ هیوا عهبدوڵا بەڕێوەبەری دابەشکرنی کارەبای سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند کە سەرەڕای کەمی ڕێژەی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ هاتوون بۆ دەوام کەچی ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتییەکەیان وەستاون و چاوەڕێی ئەوەن کارەکانیان بەڕێوە بچێت.
شێخ هیوا باس لەوەش دەکات کە ناتوانرێت ئیجرائات لەگەڵ فەرمانبەرانی مانگرتوو بکەن لەبەر ئەوەی مانگرتن شتێکی گشتییە و ئیجرائات لەسەر موچەی کەس ناکرێت.