لە کاتی ڕووداوەکەدا،فەرەیدون جوانڕۆیی گیان لەدەست دەدات و تەقەیەکی زۆر دەکرێت

0

نوچەنێت

کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو فەرەیدوون جوانڕۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرپەرشتیاری مێحوەری خازری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیان لەدەست دەدات.

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە ڕووداوەکە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “رووداوەکە رووداوی هاتووچۆ بووە، کە جگە لە گیانلەدەستدانی فەرماندەی قارەمان فەرەیدوون جوانڕۆیی و پاسەوانێکی، 5 لە پیشمەرگەکان لە هەردوو ئۆتۆمبێل بریندارن”.

ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای خەبات خازر ڕوویداوە و سەرەڕای گیان لەدەست دانی فەرەیدوون جوانڕۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و شوفێرەکەی،پێنج پێشمەرگەی تر لە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بریندار دەبن.
لیوا عەبدولخاڵق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هۆکاری تەقەکردنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە یەکێك لە ئۆتۆمبێلەکان گڕی گرتبوو پێشمەرگەکان تەقەیان بەهەوادا کردووە بۆ ئەوەی خەڵك بە فرایاین بکەون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئەوەشی ڕاگەیاند کە دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە و لە نزیکترین کاتدا ئەنجامەکان ڕادەگەیەنن.

فەرەیدوون جوانڕۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە و لەپێش شەڕی داعش سەرپەرشتیاری سەرکردایەتی پارتی دەکرد لە سلێمانی و لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی داعش بووە سەرپەرشتیاری مێحوەری خازری هێزی پێشمەرگەی کوردستان .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com