بە پێی راپۆرتی”عصر ایران”،ئەیاد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنی ائتلاف العراقیە لە پەرلەمانی عێراق،لە وتووێژ لە گەل رۆژنامەی کوێتی”الرای” دەربارەی رۆلی ئێران لە عێراق دەڵێ:ئێران،هێلەسوورەکانی عێراق دیاری دەکات و بە هاوڕێیەتی لە گەڵ ئەمریکا،ئەوەی بیهەوێ لەم وڵاتە بە ئەنجامی دەگەیێنێ،ئەمریکاش پشتگیریی ئەم رەوتە دەکات.
عەلاوی بە ئاماژە دان بە پشتگیریەکانی ئێران لە حیزبەئیسلامیەکانی عێراق دەڵێ:ئێران تەنها پشتگیری ئەو حیزبانە دەکات کە لە راستای بەرژەوەندیەکانیدا دەجووڵێنەوە،بۆ نموونە لە ٢٠١٠ رێگەی بە جەلال تاڵەبانی نەدا کە ئێئتلافی العراقیە کابینەی دەوڵەت پێک بێنێ،
عەلاوی لە درێژەدا دەڵێ:نەک لە گەل ئێران بەڵکوو لە گەڵ سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە کێشەم هەیە، لە دیدار لە گەل باڵویزی ئێران لە بەغدا ئەم بابەتەم بە راشکاوانە لە گەڵی باس کردووە.هەر بۆیە نابی ئێران لە کاروباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخالەت بکا.