له یادی 88 ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزاندا:
دوژمنه گه‌وره‌كانی كورد: ناكۆكیی ناوخۆیی و لاوازیی دیپلۆماسیی ده‌ره‌كی
ئا: سه‌روه‌ر سالار چوچانی
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له ڕوداوه‌كانی دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م بده‌ین، ده‌بینین ئه‌وه ته‌نها غه‌دری بێگانه‌كان نییه كه ئێمه‌ی له مافی به ده‌وڵه‌تبون بێبه‌ش كردوه، به‌ڵكو خودی خۆیشمان كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاومان له خولقاندنی ئه‌و واقیعه تاڵه‌دا هه‌بوه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ناكۆكیی ناوخۆییمان و لاوازی ئاستی دیپلۆماسیی ده‌ره‌كیمان و بێئاگاییمان له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌گه‌ر باسی غه‌دری بێگانه بكه‌ین، ئه‌وا هه‌مان غه‌در له توركه‌كانیش كرا له په‌یمانی سیڤه‌ردا، به‌وه‌ی توركیای ئه‌مڕۆی به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار كوژه‌ر له‌ت و په‌ت كرد به جۆرێك جگه له‌و به‌شه‌ی به ڕه‌وایه‌تی درا به نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌شێكی زۆری خاكه‌كه‌ی درایه یۆنان و ئه‌رمینیا و فه‌ره‌نسا و بریتانیا و مافی به‌كارهێنانی به‌نده‌ره‌كانی لێسه‌ندرایه‌وه و چه‌ندین سزای سه‌ختی ئابوری به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. كه‌چی توركه‌كان ئه‌م به‌زینه‌یان ڕه‌تكرده‌وه و به گژ وڵاتانی زلهێزی ئه‌و ده‌مه‌دا چونه‌وه و به یه‌كگرتویی له‌ژێر باڵی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركدا كۆبونه‌وه و توانیان ئه‌رمه‌ن و یۆنانی و فه‌ره‌نسییه‌كان له به‌ره‌كانی جه‌نگدا تێك بشكێنن و دواتریش به دیپلۆماسییه‌كی زیره‌كانه‌وه توانیان له ناوه‌وه كورد بخه‌ڵه‌تێنن و له ده‌ره‌وه‌ش په‌یمانی لۆزانیان بۆ خۆیان پچڕی كه توركیای ئه‌مڕۆی لێكه‌وته‌وه به ئه‌سكه‌نده‌رونه‌شه‌وه كه ته‌نانه‌ت له لۆزانیشدا نه‌دراوه به توركیا و له نیوه‌ی دوه‌می سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردودا نه‌یانهێشت بخرێته سه‌ر سوریا و بۆخۆیان وه‌ریان گرت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌سكه‌ندورونه نه توركیاییه و نه سوریایی، به‌ڵكو له ئه‌سڵدا ده‌ڤه‌رێكی كوردییه.
له كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس‌دا كه پێش په‌یمانه‌كانی سیڤه‌ر و لۆزان به‌سترا ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشای سیاسه‌توانی كورد كه پێشتر باڵیۆزی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی بوه له سوید پێشنیاری كیانێك بۆ كورد ده‌كات و ئه‌و ناوچانه ده‌خاته پێشچاویان كه زۆرینه‌یه‌كی كوردی‌یان هه‌یه له توركیا و ئێران و عێراق و سوریای ئه‌مڕۆدا، كه‌چی ئه‌وه‌ی سه‌یره دوای ئه‌م كۆنگره‌یه وجود و سه‌نگی كورد نابینینه‌وه له كۆنگره و جوڵانه‌وه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دواتردا و بیانی و توركه‌كان به ئاره‌زوی خۆیان و بێ سڵه‌مینه‌وه بڕیار له چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ده‌ن و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان چوارچێوه بۆ وجودی كورد داده‌نێن. ده‌بێ دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له په‌یمانی سیڤه‌ردا بەریتانیا پلانی هه‌بو بۆ كوردی بكات هاوكات بوایه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوییه‌كی ناوخۆیی كوردی و دیپلۆماسییه‌تێكی به‌هێزی ده‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌ی كورددا، پێنه‌ده‌چو په‌یمانی لۆزان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین بنوسرایته‌وه.
له په‌یمانی سیڤه‌ردا كیانێكی سه‌ربه‌خۆ له كوردستانی توركیا(هه‌رچه‌نده ته‌نیا نیوه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كانی توركیای خستبوه چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه) بۆ كورد به ڕه‌وا بینرا و كورده‌كانی كوردستانی باشوری ئێستاش(به كه‌ركوكیشه‌وه) سه‌رپششكران له‌وه‌ی بچنه سه‌ر ئه‌و كیانه.
كه‌چی ئه‌مه دڵگه‌رمییه‌كی ئه‌وتۆی له‌ناو كوردی ئه‌و دو پارچه‌یه‌دا نه‌خولقاند كه ببێته هه‌وێنی بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی كوردی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌تاتورك و دیپلۆماسییه‌تێكی به‌هێزی ده‌ره‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی تور‌كان كردیان.
به‌ڵێ كاتێك خه‌ونه‌كانی كورد به‌هۆی په‌یمانی لۆزانه‌وه له‌گۆڕنران چه‌ندین شۆڕش كوردستانی باكوری گرته‌وه، وه‌ك شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران و شۆڕشی ئیحسان نوری له ئاگری داخ و شۆڕشی سه‌ید ڕه‌زا له ده‌رسیم، به‌ڵام سه‌راپای ئه‌م شۆڕشانه هه‌م لۆكاڵی بون و له سه‌رده‌می جیا و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ده‌ڤه‌رێكی كوردستانه‌وه (نه‌ك سه‌راپای كورد و ته‌نانه‌ت سه‌راپای پارچه‌یه‌كیش) هه‌ڵگیرسێنراون و هه‌میش په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عه‌كانی سیاسه‌تی جیهانی ئه‌وكاته‌دا نه‌بوو، بۆیه ئه‌نجامه‌كه‌یان به تراژیدیا كۆتایی هات.
لێره‌دا چیرۆكی حه‌سه‌ن خه‌یری كه بلۆگنوسێكی كوردی باكور له كتێبی Kurdistan In The Shadow of History وه‌ری گرتوه و له بلۆگه‌كه‌ی خۆیدا به هه‌مان زمانی كتێبه‌كه (ئینگلیزی) بڵاوی كردۆته‌وه هه‌م ڕونكه‌ره‌وه‌ی لاوازیی دیپلۆماسییه‌تی كوردی و هه‌م نیشانه‌ی زیره‌كی دیپلۆماسی و هه‌مانكات دڕنده‌یی دوژمنانی كورده و جێی خۆیه‌تی بكرێته ده‌رس بۆ ئێمه و ئه‌وانه‌ی دوای ئێمه.
حه‌سه‌ن خه‌یری سیاسه‌توانێكی ده‌ڤه‌ری ده‌رسیمی كوردستانی باكور بوه، ئه‌وكاته‌ی شاندی توركی به‌شداری كۆنگره‌ی لوزان بون له سویسرا له 1923.
نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی به عیسمه‌ت پاشا (عیسمه‌ت ئینونو)ی سه‌رۆكی شاندی توركیاییان وتبو “له كوردستان ،له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، گه‌لی كورد هه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه ئیمزا بكه‌ین، چی به‌سه‌ر ئه‌واندا دێت؟”.
له وه‌ڵامدا ئینونو وتبوی “حكومه‌تی توركیا ته‌نها هی توركه‌كان نییه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی كورد و توركه پێكه‌وه. كورد و توركیش بڕیاریان داوه پێكه‌وه بژین، بۆیه له‌و ڕوه‌وه كێشه‌مان نییه”.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه په‌یدا بكات، داوای له مسته‌فا كه‌مال كردبو له ئه‌نكه‌ره كارێك بكات تا ببێته به‌ڵگه بۆ ئه‌م قسه‌یه.
مسته‌فا كه‌مال داوای له حه‌سه‌ن خه‌یری كردبو سبه‌ینێ به جلی كوردییه‌وه له‌گه‌ڵی بێت بۆ په‌رله‌مان، تا هه‌مو لایه‌ك و ڕۆژنامه‌نوسانی بیانی ببینن كه توركیا جل و به‌رگ و كلتور و وجودی كوردی قه‌بوڵه.
حه‌سه‌ن خه‌یری به‌و جۆره‌ی ئه‌تاتورك وتبوی گه‌یشته په‌رله‌مان و باسی ئه‌وه‌ی كورد كه چۆن كورد و تورك بڕیاریانداوه پێكه‌وه بژین و كورد داوای جیا بونه‌وه ناكات.
ئه‌تاتورك داوای كرد به هه‌مان هه‌ست و بۆچونه‌وه ته‌له‌گرافێك بنوسێت و بنێردرێت بۆ لۆزان تا وڵاتانی بیانی بۆچونی كورد بینن و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مكاره كرا، بیانییه‌كان ڕازی بون په‌یمانی لۆزان ئیمزا بكه‌ن.
كه‌چی دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه له‌سه‌ر داوای ئه‌تاتورك له په‌رله‌ماندا كردبوی، ده‌ستگیر كرا و به تۆمه‌تی جوداخوازی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچو، هه‌رچه‌ند بۆی دوپات كردنه‌وه كه ئه‌وكاره‌ی له‌سه‌ر داوای ئه‌تاتورك كردوه و وتوشیه‌تی كورد و تورك بڕیاریانداوه پێكه‌وه بژین، به‌ڵام به‌رگریه‌كانی بێ‌سود بون.
بۆیه كاتێك داوایان لێ‌كرد دوا وته‌ی خۆی بڵێ ، وتی “گۆڕه‌كه‌م با له شوێنێك بێت كورد به‌لایدا تێپه‌ڕن. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م و جارێك تف له گۆڕه‌كه‌م بكه‌ن به‌هۆی ئه‌و ناپاكییه‌ی له‌گه‌ڵم كردن”.
كه‌مالییه‌كان هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو كرده‌ی كۆكوژی ئه‌وتۆیان له دژی شۆڕشگێڕان و خه‌ڵكی سڤیلی كورد ئه‌نجامدا كه له مێژودا وێنه‌ی كه‌مه، به‌جۆرێك سه‌رچاوه بیانییه‌كان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی توركیا تا چه‌ندین ده‌یه نه‌یده‌هێشت خه‌ڵكانی بیانی سه‌ر له‌و ناوچانه بده‌ن كه ده‌كه‌ونه ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوباری فورات (كوردستانی باكور) تا له حه‌قیقه‌تی ئه‌و جینۆسایده ئاگادار نه‌بن كه ده‌رحه‌ق به كورد ئه‌نجامی داوه.
جێی خۆیه‌تی لێره‌دا ئاماژه به هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌م حكومه‌تی نیشتمانیی هیندستان دوای ڕزگاربون له‌ده‌ست بریتانیا ،جه‌واهیر لال نه‌هرۆ، بكه‌ین كه له‌باره‌ی كرده‌وه دڕندانه‌كانی ئه‌تاتورك له هه‌مبه‌ر كوردان وتی “تورك، كه به‌م دواییه له‌پێناوی سه‌ربه‌ستی خۆیاندا ده‌جه‌نگان، كورده‌كانیان شێلا كه ئه‌وانیش داوای سه‌ربه‌ستی خۆیان ده‌كرد. سه‌یره بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناسیۆنالیستی كه به‌رگری له خۆی بكات ئاوا سه‌رهه‌ڵبدا بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی په‌لامارده‌ر، سه‌یره كه شه‌ڕ له‌پێناوی سه‌ربه‌ستی خۆتدا سه‌ربكێشێ بۆ هه‌وڵی خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا”.
ئه‌و زه‌مانه نه قسه‌كانی خه‌یری له په‌رله‌مان و نه كوشتنه‌كه‌ی و نه ئه‌و غه‌دره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له كورد كران، هه‌ست و سیاسه‌تكردنی كوردیان له چوارچێوه‌ی خێڵ و مه‌زهه‌به‌وه نه‌گه‌یانده بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رتاسه‌ریی كوردی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دیپلۆماسی پته‌و كه بتوانێ ده‌ستكه‌وته‌كانی ناو په‌یمانی سیڤه‌ر په‌ره پێبدات و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كوردی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان دروست بكات. بۆیه با ساڵیادی لۆزان هه‌ر لۆمه‌كردنی بێگانه نه‌بێت، به‌ڵكو ڕه‌خنه له خۆگرتن و سوپاسكردنی كه‌سانی وه‌ك نه‌هرۆشی بێته سه‌ر.
ئەم بابەتە لە ژمارە ٩٣ گۆڤاری سڤیل بڵاو کراوەتەوە

