نوچه‌نیت- ئاژانسه‌كان
- چاوی ره‌ش
چاوی ره‌ش ره‌نگیكی ده‌گمه‌نه و خاوه‌نی ئه‌م چاوه به‌وه وه‌سف ده‌كرێن كه زۆر چالاكه و به‌سۆزه و له كاره‌كه‌ی خۆی باش ده‌زانێت ، هه‌روه‌ها به ئاسانی متمانه به كه‌سانی تر ناكات و به ئاسانیش ناكه‌وێته خۆشه‌ویستییه‌وه، ده‌توانێت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرێت ، هه‌روه‌ها به ئارام نیه.
- چاوی قاوه‌یی
له باوترین ره‌نگی چاوه له هه‌موو جیهاندا ، خاوه‌نی ئه‌م جۆره چاوانه به به‌هێزی و ساده‌یی و داهێنان وه‌سف ده‌كرێن ، جێگه‌ی متمانه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یانن و كه‌سانیكی كۆمه‌لایه‌تین كه هه‌میشه حه‌ز به دروست كردنی هاوڕێیه‌تی نوێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پارێزكارن و حه‌ز به ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانیان ناكه‌ن لای خه‌ڵكانیتر، خاوه‌نی رۆحی گاڵته‌جاڕی و حیكمه‌تیشن له هه‌مان كاتدا.
- چاوی شین
خاوه‌نی ئه‌م چاوه زۆر سه‌رنجراكێشن ، خۆشه‌ویستن و چالاك و سادده‌ن، هه‌میشه هه‌وڵی دڵخۆشكردنی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان ده‌ده‌ن و به چاكی و دڵسۆزی جیا ده‌كرێنه‌وه ، حه‌ز به پێكهێنانی خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیانیان . هه‌روه‌ها هه‌ستی تیبینی كردنییان به‌هیزه.
- چاوی ره‌ساسی
خاوه‌نی ئه‌م چاوه توانای سه‌ركردایه‌تی كردنییان هه‌یه ، هه‌روه‌ها توانای شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان و به ئاسانی تێگه‌یشتنییان هه‌یه و به باشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، كه‌سایه‌تییان هه‌ر به‌به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه هه‌رچه‌ند فشاره‌كانی سه‌رییان زۆر بێت، هه‌میشه سه‌رقاڵن ، به هێمنی و زیره‌كی و ژیری و پاراستنی نهێنی و شیكپۆشی جیا ده‌كرێنه‌وه ، هه‌روه‌ها ئاشقی رۆمانسیه‌تن.
- چاوی سه‌وز
خاوه‌نی ئه‌م چاوه به چالاكی و ره‌وشتی به‌رز جیا ده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها قسه‌زانن و كه‌سانێكی به‌سۆز و كۆمه‌ڵایه‌تین و هه‌میشه هه‌وڵی دلخۆش كردن و یارمه‌تیدانی كه‌سانی تر ده‌ده‌ن.
- چاوی هه‌نگوینی
خاوه‌نی ئه‌م چاوه به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه كه هه‌میشه هه‌ولی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه باشترین بن ، هه‌روه‌ها ساده و خۆشه‌ویستن و حه‌زیان له جوانی و رێكپۆشییه، توانای راكێشانی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی هه‌یه بۆلای خۆی، به سروشتی خۆیان به‌سۆزن و چالاك و ئازان، هه‌روه‌ها سیفاته‌كانی چاوی سه‌وز و قاهوه‌یان تێدایه.