نوچه‌نێت-فاینانشیاڵ تایمز
رۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز ده‌ڵێ له سێ مانگی رابردوودا ئیسرائیل 75%ی پێداوستیی نه‌وتیی خۆی له كوردستانه‌وه دابینكردووه، به‌وه‌ش بووته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ كوردستان كه له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ داعش.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كوردستان نیشانه‌ی متمانه‌به‌خۆبوونی زیاتری هه‌ولێر و هه‌مانكات زیاتر تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
فاینانشیاڵ تایمز ده‌ڵێت نه‌وتی كوردی رێگه‌ی خۆی به‌ره‌و بازاڕه جیهانییه‌كان بینیوه‌ته‌وه و ئێستا ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا و یۆنان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن ببنه كڕیاری نه‌وتی كوردستان. ئاماژه‌شی كردووه كه گرێبه‌سته‌كانی نێوان كوردستان و كڕیاران نهێنین و به‌شێوه‌ی وه‌رگرتنی پێشوه‌خته‌ی پاره‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه به‌پێی داتا كه‌شتیڕانییه‌كان، له مانگی ئایار تا 11ی ئاب، ئیسرائیل 19 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كوردستانی كڕیوه، به به‌های ملیارێك دۆلار.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ به‌م پێێه ئیسرائیل 77%ی پێداویستی نه‌وتیی خۆی له كوردستانه‌وه وه‌رگرتووه. به‌پێی هه‌مان راپۆرت ئه‌وه‌ی نێردراوه بۆ ئیسرائیل سێیه‌كی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانی پێكهێناوه.
فاینانشیاڵ تایمز ده‌ڵێ دوو لێكدانه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل بووه‌ته كڕیارێكی سه‌ره‌كی نه‌وتی كوردستان: 1- كوردستان به هه‌رزان نه‌وت به ئیسرائیل ده‌فرۆشێ، كه كوردستان ئه‌مه‌یان ره‌تده‌كاته‌وه. 2-ئیسرائیل پییخۆشه ئه‌و پاره‌یه‌ی به نه‌وتی ده‌دات، ببێته داهاتێك بۆ كوردستان.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ په‌یوه‌ندی نێوان كورد و ئیسرائیل بۆ چه‌ندین ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له‌وه‌دا هه‌ردووكیان هاوبه‌شن كه هه‌م عه‌ره‌ب نین و هه‌م هاوپه‌یمانی وڵاتانی رۆژئاوان.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه ته‌نیا ئیسرائیل نییه كه له‌مدواییانه نه‌وتی زیاتر له كوردستان ده‌كڕێ، به‌ڵكو له ئایاری رابردووه‌وه پاڵاوتگه ئیتاڵییه‌كان كریاری 17%ی نه‌وتی كوردستانن، هه‌روه‌ك قوبرس 17% و یۆنان 8% و توركیا 9% یان كڕیوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه كۆمپانیای بازرگانیی ڤیتۆڵ یاریده‌ی كوردستانی داوه تا نه‌وته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته بازاڕی جیهانی، ئه‌و كۆمپانیایه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بازرگانیی نه‌وته له سه‌رتاسه‌ری جیهان.