نوچه‌نێت-به‌غدا
حه‌نان فه‌تلاوی سه‌رۆكی لیستی ئیراده له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ كه ئه‌و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی به‌غدا و وه‌زاره‌تی نه‌وته سه‌باره‌ت به هه‌واڵی كڕینی نه‌وتی كوردستان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
فه‌تلاوی به سۆمه‌رییه نیوزی وتووه “ئایا حكومه‌ت كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كوردستان یان هه‌روه‌ك جاران سیاسه‌تی نه‌عامه‌ئاسا ده‌گرێته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر هه‌رێم؟”.
فه‌تلاوی هه‌روه‌ها وتویه‌تی “یاسای عێراق قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات په‌یوه‌ندیی بازرگانی یان هه‌رجۆر په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ببه‌سترێ “، فه‌تلاوی كه شیعه مه‌زهه‌به و به هه‌ڵوێسته تونده‌كانی به‌رامبه‌ر كوردستان ناسراوه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ “ده‌بێت عه‌بادی پێمان بڵێ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه چه‌نده پاره‌ی ره‌وانه‌ی كوردستان كردووه، ئایا كوردستان له‌وێی هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی ئه‌ودایه؟”.
حه‌نان فه‌تلاوی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ ته‌نیا مانگی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێم بایی 1.5 ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتوه، بێئه‌وه‌ی یه‌ك دۆلار بۆ به‌غدا بنێرێ.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز ئاشكرای كردبوو كه له سێ مانگی رابردوودا 75%ی پێداویستی نه‌وتی خۆی له هه‌ریمی كوردستان كڕیوه، رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئه‌مه نیشانه‌ی چاونته‌رسیی هه‌رێمی كوردستانه.