وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازی لە ئاسایی بوونەوەی پێوەندیەکانی ئێران و رۆژئاوا دەکات

0

نوچە-هەواڵدەریی مێهر

وەزیری دەرەوی تورکیا وێڕای ئاماژەدان بە کردنەوەی باوڵوێزخانەی بەریتانیا لە تاران،پشتیوانی تورکیای بۆ ئاسایی بوونەوەی پێوەندیەکانی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی راگەیاند.

مەولود چاوش ئۆغڵۆ،لە وتووێژ لە گەل رۆیتەرز هاوکات باس لە کۆتایی گفتوگۆکانی تورکیا  وئەمریکا دەکات لە پێوەندی لە گەل  ئەنجامدانی ئۆپێراسیۆنی هاوبەش دژ بە داعش لە باکووری سوریە .

چاوش لە وتووێژەکەی خۆیدا ،لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا ئاسایی بوونەوەی پێوەندیەکانی ئێران و رۆژئاوا دەتوانێ لە باشتر بوونی هەل و مەرجی ناوچەکە یارمەتیدەر بی؟دەڵێ:دۆخەکە لە سوریە،عێراق  ویەمەن بە تەواوی جیاوازە لە رێکەوتنی ئەتۆمی،هەر بۆیە چاوەڕێی ئەوە لە ئیران دەکەین کە لە سوریە  وعێراق رۆڵێکی باش و ئەرێنی بگێڕێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com