نوچە-ئیسنا
سەرداری سەرلەشکەر یەحیا رەحیم سەفەوی، راوێژکاری باڵای خامەنەیی و سەرۆکی ئەنجومەنی جیئۆپۆلێتیکی ئێران،بە مەبەستی هەماهەنگی کردن بۆ بەرێوەچوونی هەشتەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی جیئۆپپلێتێک ،سەردانی شاری سنەی کردووە.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەرپرسانی پارێزگای کوردستان تیایدا ئامادەبوون،رەحیم سەفەوی وێڕای ئاماژەدان بە ئامانجەکانی دامەزرانی ئەنجومەنی جیئۆپۆلێتێکی ئێران گوتی:لەم ئەنجومەنە بەدوای ئەوەدا دەگەڕێین کە لە پۆتانسیەلی زانستی جوگرافی بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەکانی ئەم وڵاتە کەڵک وەربگرین.
سەفەوی لە هەروەها وتیشی:ئەو کەسانەی کە بۆ ئەم کۆنگرەیە بانگهێشت دەکرێن، دەبێ کەسانی شارەزای زەرفیەت و تواناکانی ئەم پارێزگایە بن،ئەگەر چی تا وەکوو ئێستا چاوەڕوانیی خەڵک سەبارەت بە گەشە و پێشکەوتنی ئەم پارێزگایە بە دی نەهاتووە.
سەفەوی جەختیشی لە سەر ئەوە کردەوە کە بە پێچەوانەی بۆچوونی هەندێک کەس ولایەن،ئەمنیەتی سنە بە بەراورد لە گەڵ تاران زۆرترە.
هەشتەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی جیئۆپۆلیتیکی ئێران بڕیار وایە مانگی داهاتوو لە زانستگای کوردستان بەرێوەبچێت.